کارکردن لە پڕۆژەی دوسایدی کەلارــ سلێمانی بەردەوامە
26/04/2020
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی هه‌رێم، به‌رده‌وامه له پرۆژه‌ی دروستكردنی رێگای دووسایدی كه‌لار سلێمانی.
لەچوارچێوەی پرۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، بەجێبەجێکردنی رێکار و بڕیارەکان تایبەت بەنەخۆشی کۆرۆنا، سەرباری پشوی فەرمی، برگەی دروست کردنی گێردەر girder و سەرجەم برگەکانی پڕۆژەی دروست کردنی رێگای کەلار ــ سلێمانی Lot 4 Lot 5 بە درێژی ٤۱ کم [قۆناغی دووەمی رێگای کەلار ــ دەربەندیخان ] و کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامە.
پرۆژه‌ی دووسایدكردنی رێگای كه‌لار خۆی له سێ به‌ش ده‌بینێته‌وه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، له ئێستادا كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه.