وەزیری بازرگانی بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێری لە کارەکەی دورخستەوە

26/04/2020


وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێری لە کارەکەی دورخستەوە.
دوای ئەوەی بە سەرۆکایەتی خۆی، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە بەشداریی ئەندامێکی داواکاری گشتی، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی لەسەر جۆر و کوالێتی ئارد پێکهێنا کە لە چوارچێوەی کۆبۆنی خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت، ئەمڕۆ وەکو هەنگاوی یەکەم ولە چوارچێوەی بەدواداچونی مەیدانیدا، وەزیری بازرگانی، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێری لە کارەکەی دورخستەوە.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم رایگەیاند؛ ئەوەی لەم کارە کەمتەرخەم بوبێت، دوری دەخەینەوە و دەیدەینە دادگا.

بڕیاریشە بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر هەمان مەبەست لە وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە سەردانی هەرێم بکات بۆ بەدواداچون لەسەر خراپی (15) هەزار تۆن گەنم کە لە سایلۆکانی هەولێر هەڵگیراوە.
(سبەی) زانیویەتی کە تا دەرچونی تەواوی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، (15) ئاشی سنوری پارێزگای هەولێر داخراون.


هەواڵی زیاتر