وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە: پرۆژەی دووسایدی رێگای کفری–کەلار 70%ی کارەکانی تەواوکراوە

28/04/2020

وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە رایدەگەیەنێت، کارکردن لە پرۆژەی دووسایدی رێگای (کفری – کەلار) بەردەوامە و لەئێستاشدا 70%ی کارەکانی تەواوکراوە.

وەزارەتی ئاوادانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم ئەوە دەخاتەڕوو، کە لەچوارچێوەی بەردەوامی کار و پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن، سەرەڕای جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئۆپەراسێونەکان تایبەت بەنەخۆشی کۆرۆنا و پشوی فەرمی و هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان و بەرۆژوبونی ستافی پرۆژەکە، کارکردن لە قۆناغی کۆتایی پرۆژەی دوو سایدکردنی رێگای (کفری – کەلار) بەردەوامە.

ئاماژە بەوەش دەکات، رێگاى (کفری – کەلار)  کە درێژییەکەی (25.6)کم و لە ئێستاشدا نزیکەی 70%ی کارکردن تێیدا تەواوکراوە.


هەواڵی زیاتر