سلێمانی؛ وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کۆبونەوه
29/04/2020
وەفدێکى باڵاى بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە کۆبونەوەدان و پەیامى پیرۆزبایى بزوتنەوەکە بەبۆنەى هەڵبژاردنى ستافى نوێى سەرکردایەتی یەکێتى گەیەندرایە ئەو حیزبە.
بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە (29/4/2020) وەفدێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی جەلال جەوهەر ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی سەردانى دەباشانیان کرد و لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبونەوە.
وەفدەکە لەلایەن لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبەوە پێشوازییان لێکرا، ئامانج لە سەردانەکەش، پەیامی پیرۆزباییە لە ستافی نوێی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەو حزبە.
هاوکات پەرەپێدانى پەیوەندیەکانى نێوان بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى، تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکەیە.