مەرزی تەوێڵە -شۆشمێ کرایەوە
03/05/2020
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٥/٣ مەرزی تەوێڵە -شۆشمێ بە ئامادەبونی قایمقامی پاوە، کرایەوەو جوڵەی بازرگانی دەستی پێکردەوە.
حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە، بە میدیای گۆرانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بە ئامادەبونی قایمقامی پاوەی، علی بابا رسول جێگری بەرێوبەری گمرگی سلێمانی، مەرزی شوشمێ- تەوێڵە کرایەوە و جموجوڵی بازگانی دەستیپێکردەوە.
وتیشی: لەگەل سەرجەم فەرمانگەکانی سنوری مەرزی تەوێڵە-شۆشمێ کۆبوینەوە و پێمان ڕاگەیاندن پێوستە بە پابەندبون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان مامەڵەی هاوڵاتیان بەڕێبکەن.