پارێزگاری سلێمانی: ئیتر کاتی کارکردنی شەوانە و رۆژانەی بەردەوامە بۆ ئەوەی قەرەبوی زیانەکان بکەینەوە

05/05/2020


 پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت: ئیتر کاتی ئەوەیە بە کارکردنی شەوانە و رۆژانەی بەردەوام؛ لەگەڵ پاراستنی تەندروستیی تاک و گشتیی و پابەندبونمان بە رێنمایی و رێکارە تەندروستییەکانەوە.

لە وەڵامی ناڕاستەوخۆی ژمارەیەک لە کاسبکارانی سلێمانی کە داوای کردنەوەی شوێنی کارەکانیان دەکەن، بەتایبەتی ئەوانەی لە شەواندا کاریان هەیە، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند: لەگەڵ داوای رەوا و کار و کەسابەت و ژیانی شکۆمەندانەو چارەسەرکردنی خەم و گرفت و کێشەکانتانین.

ئاماژەی بەوەکردوە؛ پێکەوە قۆناغە سەخت و مەترسیدارو هەڕەشە گەورەکانی کۆرۆنامان گەیاندە قۆناغێکی باش، دەبێت بەردەوام پێکەوەبین، بۆ ئەوەی بەهەمومان دۆخی بژێوی خەڵک و ئابوریی دەوڵەتیش بەهەمان گیان و ئامانج و ئیرادەو سوربون و بەردەوامبون، چارەسەربکەین.

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: ئیتر کاتی ئەوەیە بە کارکردنی شەوانە و رۆژانەی بەردەوام؛ لەگەڵ پاراستنی تەندروستیی تاک و گشتیی و پابەندبونمان بە رێنمایی و رێکارە تەندروستییەکانەوە؛ قەرەبوی بەشێک لە زیان و نەهامەتییەکانی رۆژانی رابردو، هەفتە و مانگەکانی پێشو، بکەینەوە.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی :"بەیەکەوە دەستمانپێکرد، بەیەکەوە خۆمانپاراست، بەیەکەوە کارمانکرد، هەر بەیەکیشەوە سەردەکەوین".



هەواڵی زیاتر