هەڤاڵ ئەبوبەکر: بەپێی مەرج و ڕێنماییە تەندروستیەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا مزگەوت و شوێنە ئایینیەکان دەکرێنەوە

06/05/2020

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە دەستەیەک مامۆستایانی ئاینی گفتوگۆ لەسەر کردنەوەی مزگەوتەکان کرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزگاری سلێمانی لە دیدارەکەدا پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی پێشکەشکردن لەبەرامبەر پابەندیی و خۆپارێزیی و بەشداریی کارایانەیان لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا.

دواتر گفتوگۆ لەسەر کردنەوەی مزگەوت و شوێنە ئایینیەکانی تر کران و پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ داواکارییەکانیان دەربڕی، وابڕیارە سبەینێ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوەو بڕیاری پێویست لەم بارەیەوە دەربکرێت.

پارێزگاری سلێمانی بەڕێزانی دڵنیا کردەوە لەوەی کە بەپێی مەرج و ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستیەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرگای مزگەوت و شوێنە ئایینیەکان دەکرێنەوە.

وەفدی زانایان، سوپاسی خۆیان پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی و هەموو دامودەزگا دەوڵەتییەکان و خەڵکی کوردستان و سلێمانی کرد، کە توانییان بەیەکەوە دۆخی سەختی پەتای کۆرۆنا بە پشتیوانیی و بەخششی خودای گەورەو هیممەتی هەمووان، تێبپەڕێنن.


هەواڵی زیاتر