دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەری لەسەر ئابوری جیهان و هەرێمی کوردستان
13/05/2020
له چوارچێوه‌ی كار و چالاكیه‌كانی ژوری توێژینه‌وه‌کان (سیاسی، ئابوری و ستراتیجیەکان)ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له گردی زه‌رگه‌ته له شاری سلێمانی سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەری لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان" بۆ ئەنوەر کەریم ئەندامی گۆشەی ئابوری ڕێكخرا.
ژوری توێژینەوەکان ڕایده‌گه‌یه‌نن: ئەم بابەتە لە دو ڕوەوە جێگەی گرنگی پێدانه
1 - عێراق و هه‌رێمی كوردستان داهاتی سه‌ره‌كییان له رێگه‌ی نه‌وته‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت.
2 - بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێكی گرنگی مه‌له‌فی ئابوری له كابینه‌ی نۆدا له‌ده‌ستدایه.
له سیمیناره‌كه‌دا پرسی نه‌وت و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و پرسه ڕونكرایه‌وه، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی قه‌یرانی دارایی و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی حكومڕانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستانز وابڕیاره ناوه‌رۆكی گفتوگۆكانی سیمیناره‌كه‌ش بكرێته په‌یپه‌رێك و دواتر بڵاوبكرێته‌وه.
دوو ده‌رئه‌نجامی سیمیناره‌كه
1 - بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ی به‌رۆكی گرتوین پێویسته چاكسازی ریشه‌یی بكرێت له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا.
2 - پێویسته سه‌رچاوه‌كانی داهات فره‌چه‌شن بكرێت.
چالاكیه‌كانی ژوری توێژینه‌وه‌کان (سیاسی، ئابوری و ستراتیجیەکان) به‌رده‌وامیان ده‌بێت و له چوارچێوه‌ی پرۆژه و سیمینار و توێژینه‌وه‌دا ته‌واوی ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به دۆخی سیاسی و ئابوریه‌وه له ئاینده‌دا شرۆڤه ده‌كرێن و ڕونده‌كرێنه‌وه.