حکومەتی هەرێم خواردن بەسەر هەژاراندا دابەشدەکات
13/05/2020
وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى رایگه‌یاند، خواردن به‌سه‌ر هه‌ژاراندا دابه‌شده‌كه‌ن و به به‌هاى نزیكه‌ى ١٠ ملیۆن دۆلار خواردن بۆ هه‌ژاره‌كان كڕدراوه.
كه‌مال موسلیم وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومەتى هەرێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند،بڕی ١٠ هه‌زار تۆن ئارد، چوار ملیۆن لیتر زه‌یت، هه‌زار تۆن نیسك، ٤٢٠ هه‌زار قوتووى ئاوى ته‌ماته دابینكراوە، بۆ دابه‌شكردنى به‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌ژار و نه‌دار ئامادەکراوە.
لەبارەى شێوازى دابەشکردنى ئەو هاوکارییانەش وه‌زیرى بارزگانى وتى،٧٠ هه‌زار سه‌به‌ته‌ى خۆراكى بۆ هه‌ولێر، ٥٠ هه‌زار بۆسلێمانى، ٥٠ هه‌زار بۆ دهۆك، هه‌شت هه‌زار بۆ گه‌رمیان، ١٠ هه‌زار بۆ هەڵەبجە، ١٢ هه‌زار بۆ راپه‌ڕین.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه خه‌رجكراوه بۆ كڕینى ئه‌و مادده پێویستانه نۆ ملیۆن و ٧٤٧ هه‌زار و ٢٤٠ دۆلارە، ٣٣١ ملیۆن و ٤٤٩ هه‌زار دینار كه ده‌كاته ٣٠٩ هه‌زار دۆلار بۆ گواستنه‌وەى مادده‌كان ته‌رخانكراوه، گواستنه‌وه‌ى ده‌ستیپێكردووه، چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌گاته پارێزگاكان.
ئەوەشى خستەڕوو، ئه‌و خواردنه دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر لیژنه‌یه‌كدا كه دابه‌شیده‌كات به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.
سه‌باره‌ت به میكانیزمى دابه‌شكردنه‌كه‌ش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، میكانیزمى دابه‌شكردنى به‌و جۆره‌یه، كه پێشتر فۆرمێك دابه‌شكراوه له پارێزگاكان و به‌وپێوه‌رانه‌ى له فۆرمه‌كه دانراوه سه‌به‌ته خۆراكیه‌كان ده‌نێرن.