ئابورییەکی ناجێگیر چاوەڕوانی تورکیا دەکات
18/10/2018
ململانێیەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی جیهان
و بەتایبەتی ئەمەریکا
دۆخێکی ناجێگیری سیاسی و ئابوریی لەو وڵاتە دروست کردوە و بۆ تێپەڕاندنی
ئەو دۆخەش
تورکیا ناچارە رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی سیاسی و رۆژنامەوانی لە وڵاتەکەی
چارەسەر بکات و هاوکات سازش بۆ ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە بکات، ئەگەرنا
دۆخێکی ئابوریی
ناجێگیر چاوەڕێی دەکات.
ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان، لە توێژینەوەیەکدا کە بەناونیشانی
"تورکیا و قەیرانی دارایی" ئامادەکردنی ئەنوەر کەریم، بڵاوی کردوەتەوە،
ئاماژەی بەوەکردوە کە لە ساڵی (2012)ەوە ت ئێستا دۆخی ئابوریی تورکیا هاوشانی دۆخە
سیاسی و ئەمنییەکەی رۆژ بەرۆژ رو لەداکشان دەکات.
لە پێشەکی توێژینەوەکەدا هاتوە؛ لەگەڵ هاتنە سەر حوکمی پارتی دادو
گەشەپێدان لە تورکیا لە ساڵی (2002) دۆخی سیاسی و ئابوری تورکیا هاوشانی یەکتر روی
لە گۆڕانکاریی و بوژانەوە کرد، ئەم دۆخە بەدیاریکراوی بۆ ماوەی (10) ساڵ بەردەوامی
هەبو. بەڵام لەگەڵ دروستبونی دەنگی ناڕەزای بەرامبەر فەرمانڕەوای و سیاسەتەکانی
پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکەپە)، لە ساڵی (2012) ەوە تا ئێستا دۆخی ئابوری تورکیا
هاوشانی دۆخە سیاسی و ئەمنییەکەی رۆژ بەرۆژ رو لەداکشان دەکات.
بەپێی توێژینەوەکە؛ دیارترین
هۆکاری دابەزینی بەردەوامی بەهای لیرە، پەیوەندیدارە بە ململانێکردنی تورکیایە
لەگەڵ ئەمەریکا، لەکاتێکدا ئەمەریکا خاوەن گەورەترین ئابوریی جیهانە و دژایەتی
بەردەوامی ئەمەریکا بۆ تورکیا لێکەوتەی خراپی لێدەکەوێتەوە. هاوکات لەناوخۆی
تورکیاش پاشەکشەی تورکیا لە بنەماکانی دیموکراسی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن
حکومەتی ئەو وڵاتەوە، کاریگەریی ناڕاستەوخۆی هەیە لەسەر بەردەوامی دابەزینی نرخی
لیرە و دروستبونی قەیرانی دارایی.
لە دەرەنجامی توێژینەوەکەدا
ئەوە خسراوەتەڕو کە؛ پێویستە تورکیا لەسەر ئاستی ناوخۆ کار بکات بۆ
باشکردنی رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامەوانی و ئازادی سیاسی و
ئازادکردنی چالاکان و سزادراوانی
سیاسی و گەڕاندنەوەی فەرمانبەرانی سزادراو بۆ سەر کارەکانیان، لەگەڵ نزیک
نەبونەوەی
زیاتری لە روسیا، هەمو ئەمانەش بەمەبەستی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی
تورکیا
لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا، چونکە بەشێکی گرنگی قەرزی بانکاکانی تورکیا
سەرچاوەکەی یەکێتی ئەوروپایە،
لەئەنجامی هەنگاو نەنان بەم ئاراستانە، تورکیا زیاتر لە وڵاتانی یەکێتی
ئەوروپاو
وڵاتانی نێو هاوپەیمانیەتی (ناتۆ) دوردەکەوێتەوە، سەرئەنجام خراپ بونی ئەم
پەیوەندیانە بە زیان بۆ ئابوری تورکیا دەشکێتەوە.
کەواتە لە ئەگەری
بەردەوامبونی سیاسەتی ئێستای تورکیا لەسەر ئاستی ناوخۆ و پەیوەندییە
دەرەکیەکانی، هۆکار دەبن بۆ نەبونی ئاسۆیەکی
ڕون بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی و کێشە ئابورییەکانی ئەو وڵاتە لەکاتی ئێستادا.
تورکیا و قەیرانی دارایی
ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
دەستپێک
سیاسەت و ئابوری دو روی دراوێکن، دەوڵەتانی بەهێزی جیهان ئەو
دەوڵەتانەن کە خاوەن سیاسەت و ئیدارەیەکی سەرکەوتو و سەرخان و ژێرخانێکی پتەوی
ئابورین، بەو پێیەی لە رۆژگاری ئێستادا گۆڕانکارییە سیاسیەکان، راستەوخۆی کاریگەریان
دەبێت لەسەر پێشکەوتن و گەشەپێدانی ئابوری وڵاتان، بە پێچەوانەشەوە لەئەگەری
پاشەکشێی بنەماکانی دیموکراسی و سەرهەڵدانی تەنگژەو قەیرانی سیاسی، هاتنە ئارای
قەیران و کێشەی ئابوری بۆ وڵاتان چاوەڕوان کراو دەبێت.
بەم پێیەش سیاسەت و ئابوری دو گۆڕاون ئەگەر پێکەوە هەنگاو نەنێن و گەشە
نەکەن، ئەستەمە وڵاتان لەیەک کاتدا روبکەنە گەشەپێدان و پێشەکەوتنی گشتگیری سیاسی
و ئابوری و کۆمەڵایەتی ...هتد .
لە ئێستادا ئەم هاوکێشەیە زۆر لەگەڵ دۆخی سیاسی و ئابوری تورکیادا
یەک دەگرێتەوە. بۆ نمونە لەگەڵ هاتنە سەر حوکمی پارتی دادو گەشەپێدان لە تورکیا لە
ساڵی 2002 دۆخی سیاسی و ئابوری تورکیا هاوشانی یەکتر روی لە گۆڕانکاریی و بوژانەوە
کرد، ئەم دۆخە بەدیاریکراوی بۆ ماوەی 10 ساڵ بەردەوامی هەبو. بەڵام لەگەڵ
دروستبونی دەنگی ناڕەزای بەرامبەر فەرمانڕەوای و سیاسەتەکانی پارتی دادو گەشەپێدان
(ئەکەپە)، لە ساڵی 2012 ەوە تا ئێستا دۆخی ئابوری تورکیا هاوشانی دۆخە سیاسی و
ئەمنییەکەی رۆژ بەرۆژ رو لەداکشان دەکات. دواتر ئەوەی دۆخەکەی ئاڵۆزترکرد لە
تورکیادا بریتی بو لە زنجیرە روداوێکی یەک لەدوای یەک کە دۆخی سیاسی و ئەمنی
تورکیای ئاڵۆزترکرد، لەوانەش روداوەکانی (خۆپیشاندانەکانی گەزی پارک ساڵی 2013،
دواتر راگرتنی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری کورد، رودانی جەنگێکی نێوخۆی لەنێوان
حکومەتی تورکیاو لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پارێزگاکانی باکوری
کوردستان، دروستبونی داعش لە سوریاو عێراق، لەگەڵیدا دەستێوەردانی داعش و
ئەنجامدانی تەقینەوەو دروستکردنی ئاڵۆزی لە تورکیادا، کە سەرئەنجام دۆخی ئاسایشی
تورکیا روی لە تەنگژەو نائارامی زیاتر کردەوە، بچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ روسیا
بۆماوەی ساڵ و نیوێک زیاتر، کە دۆخی ئابوری تورکیای خراپترکرد، کەمبونەوەی ژمارەی
گەشتیاران بۆ تورکیا بەهۆی زۆربونی تەقینەوەو خراپی دۆخی ئەمنی تورکیاو خراپ بونی پەیوەندی
تورکیاو روسیا، بەردەوامی ئەم دۆخە خراپە سەری کێشا بۆ ئەنجامدانی کودەتایەکی
سەربازی 15ی تەمموزی 2016، بەم هۆیەش دۆخی ئەمنی و سیاسی و ئابوری تورکیا لە
خراپەوە بۆ خراپتر رۆیشت، دواتر راگەیاندنی باری نائاسایی کە بۆ ماوەی دو ساڵ
دریژەی کێشا، ئەمەش سەری کێشا بۆ دەستگیرکردن و سزادانی سەدان هەزار فەرمانبەر و
هاوڵاتی بە تۆمەتی پشتیوانی لە کودەتاو هاوکاریکردنی تیرۆر، تا داخستنی دەیان
رۆژنامەو گۆڤار و تەلەفیزیۆن و دەستگیرکردنی هەزاران ئەندام و چالاکی سیاسی و
رۆژنامەنوسی کورد لەو وڵاتەدا، دواتر دەستێوەردان لە دۆخی سوریاو ئەنجامدانی
ئۆپەراسیۆنەکانی فورات و چڵەزەیتون لەباکوری سوریا، نزیکبونەوە لە روسیاو ئێران و
دورکەوتنەوە لە ئەمەریکاو خراپبونی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی نێوان تورکیا و بەشێک
لە وڵاتانی ئەوروپا، تا تێكچونی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئەمەریکا، بەتایبەت پاش
ئەوەی ئەمەریکا داوای تورکیای ڕەتکردەوە بۆ ڕادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەن،
لەبەرامبەردا تورکیا لەدوای کودەتاکە قەشە (ئەندریۆ برۆنسن)ی ئەمریکی 12هاوڕێی بە
تۆمەتی هاوکاریکردنی بزوتنەوەکەی فەتحولا گولەن لەدوای کودەتا سەربازییەکەی تورکیا
دەستگیرکرد... هتد).
بەردەوامی کێشەو قەیرانە سیاسی و سەربازی و ئابورییەکانی تورکیا
لەسەر ئاستی ناوخۆی و ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی، هاوشانی تێکچونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی
نێوان ئەمەریکاو تورکیا، بەتایبەتی لەماوەی پێنج ساڵی رابردودا، هۆکاری سەرەکیی
بون لە دابەزینی بەهای لیرەی تورکی و قوڵبونەوەی زیاتری کێشە ئابوری و داراییەکانی
ئەو وڵاتە.
بۆ نمونە لە نیسانی 2008بەهای دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر بوە بە 1030 لیرەی تورکی، بەڵام دوای ١٠ ساڵ لە
نیسانی ٢٠١٨ بەهای دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر بوە بە 4050 لیرەی تورکی، واتە لەماوەی 10ساڵدا لیرەی تورکی
نزیکەی چوار هێندەی رابردو بەهاکەی بەرامبەر دۆلای ئەمریکی دابەزیوە. هاوکات لە
سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لیرەی تورکی زیاتر لە 10٪ بەهاکەی لەدەستداوە، بێگومان
ئەمە شتێکە لە بارودۆخی ئاساییدا رونادات. هاوکات لەو ساتەوەختەی بەهای لیرە لە بازاڕەکاندا
روی لە دابەزین کردوە، ئابوری تورکیاش روبەروی مەترسی گەورەی داڕمانی بوەتەوە. لە
ئێستاشدا پێشبینی دەکرێت تورکیا توشی هەڵاوسانی گەورەی ئابوری ببێتەوە، بەتایبەت
پاش ئەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لە ڕێژەی ٥% ەوە بۆ نزیکەی 20% زیادیکرد. لەبەرامبەردا
نرخی کاڵاو شمەک و خواردەمەنی لە ناوخۆی تورکیا بەڕێژەی 20% بەرزبوەتەوە.
لە ئێستاشدا دیارترین هۆکاری دابەزینی بەردەوامی بەهای لیرە،
پەیوەندیدارە بە ململانێکردنی تورکیایە لەگەڵ ئەمەریکا، لەکاتێکدا ئەمەریکا خاوەن گەورەترین
ئابوری جیهانەو دژایەتی بەردەوامی ئەمەریکا بۆ تورکیا لێکەوتەی خراپی
لێدەکەوێتەوە. هاوکات لەناوخۆی تورکیاش پاشەکشەی تورکیا لە بنەماکانی دیموکراسی و
پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە، کاریگەری ناڕاستەوخۆی هەیە
لەسەر بەردەوامی دابەزینی نرخی لیرە و دروستبونی قەیرانی دارایی.
دواجار هەمو ئەو روداوانە لەماوەی پێنج ساڵدا کاریگەری نەرێنیان
بەسەر ئابوری تورکیاوە بەجێهێشتوە. بەجۆرێک رێژەی بێکاری زۆر زیادی کردوە،
ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیا بیانی و وەبەرهێن و سەرمایەدار تورکیایان جێهێشتوە، بڕی
وەبەرهێنان لە تورکیا زۆر کەمیکردوە، ژمارەیەکی زۆر لە سەرمایەداران مایەپوچ بون،
هەمو ئەمانە بونە هۆکار بۆ ئەوەی بەهای لیرەی تورکی بە شێوەیەکی چاوەروان نەکراو
لە دابەزین بەردەوام بێت.
ئەم بارودۆخەی شڵەژاوەی ئابوری تورکیا زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەی
نیگەران کرد. ئابوری ناسانیش پێشبینی دەکەن کە بەهای لیرە زیاتر لەوەی کە ئێستا
هەیە دابەزێت، بەم جۆرەش کێشەی ئابوری و رێژەی بێکاری و قەبارەی هەڵاوسان بەرزتر دەێتەوە،
لەبەرامبەردا تا ئێستا سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا بەرامبەر ئەم کێشانە
دەستەوەستانەو بەردەوامبونی ئەم کێشانە بوەتە ئەگەرێکی کراوەو پێشبینی کراو ئاسۆی
چارەسەریش دیار نییە.
پشت بەست بەوەی باسکرا، لەمیانەی ئەم راپۆرتەدا هەوڵدەدەین بەوردی
تیشک بخەینە سەر قەیرانی دارایی و ئابوری تورکیا و پرسی دابەزینی بەهای لیرە و
هۆکارەکانی پشت دابەزینی بەهای لیرە و دۆخی ئێستای ئابوری تورکیاو ئایندەی کێشە و
قەیرانە ئابورییەکانی ئەو وڵاتە... هتد، ئەمانەو چەند پرسێکی دیکە لەم راپۆرتە
شیکارییەدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکەین.
تورکیا و قەیرانی دارایی
تورکیا یەکێکە لە وڵاتەکانی نێو گروپی 20 (G20) ، ئەم گروپە لە 90% ئابوری
جیهان پێکدەهێنن، لە 80% بازرگانی
جیهان دروست دەکەن، هاوکات 2/3 ژمارەی دانیشتوانی جیهان لەناو سنوری ئەم
وڵاتانەشدا نیشتەجێن. لەو
نێوانەدا تورکیا خاوەن پێگەیەکی بەهێزی ئابورییە، ئابوری تورکیا دوای هاتنە
سەر
حوکمی پارتی (دادو گەشەپێدان) لەساڵی 2002 گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی،
لەوکاتەوە
تا ئێستا کە نزیکەی ١٥ ساڵ دەبێت ئابوری تورکیا بەردەوامە لە گەشەکردن و
پێشکەوتن.
توركیا دوای ئهوهی توانی قەیرانە داراییەکەی ساڵی 2000-2001 تێپهڕێنێت،
لە
نێوان ساڵانی 2002-2006 ئابوریيهكهی بەڕێژەیەکی بەرچاو گەشەی دەکرد.
گەشەکردنەکەش ساڵانە نزیک دەبویەوە لە 7.5%. ئەوەی لێرەدا گرنگە لە 25%ی
تێکرایی گەشەی ناوخۆ،
ئەنجامی ئەو وەبەرهێنانە بوە کە لە کەرتی ئابوری تورکیادا ئەنجامدراوە.
ئەمەش لە
ئەنجامی ئەوەی کەرتی تایبەت زۆر چالاک بون و خۆیان دەگونجان لەگەڵ
بەرەوپێشچونە
نوێیەکانی جیهان لەم بوارەدا. بەتەواوی هەڵئاوسانی ئابوری لەتورکیادا
کۆنترۆڵکرابو،
بهشێكی ئهمهش دهگهڕێتهوه بۆ ئهوهی بانکی ناوەندی تورکیا سەربەخۆیی
تەواوی
هەبو لە بڕیارداندا. بانکی ناوبراو ڕێگەی نەدەدا چۆنێك سیاسیيەکان بیانەوێت
پارەی وڵات
بۆ مەرامە سیسایەکانی خۆیان خەرج بکەن واتە دەسەڵاتداران نەتوانن
بەئارەزوی خۆیان پارە خەرج بکەن
ببنە هۆی کورتهینانی گەورە لەبودجەی وڵاتدا، یاخود چۆن بیانەوێ
دەستبخەنە کارەکانی بانکی ناوەەندیەوە بۆ بەرزکردنەوەو نزمکردنەوەی ڕێژەی
سوی بانکی، وەک ئەوەی ئەردۆغان لە ئێستادا
کۆنتڕۆڵی کردوە. واتە لەو کاتدا دەسەڵاتە ڕەهاکانی بانکی ناوەندی کە
پەیوەندی
بەکاری بانکەوە هەیە واتە سیاسەتی نەختی (Monitory Policy) و ئەو
دەسەڵاتانەی پەیوەندیان بە كاری بازرگانییهوه هەیە
نەدرابونە دەست دەسەڵاتی سیاسی.
ئەوسهرچاوانهی کە داهاتی هەبو بۆ
حکومەت لەڕێگای ئەو ڕێوشوێن و چاکسازییانهی گیرابویهبهر بهڕادهیهكی زۆر ڕێگا
گیرا بو لە گەندەڵی و بهههدهردانی داهاتى وڵات. ئهم ههنگاوانه وایكردبو
بودجهی وڵاتهكه توشی کورتهێنان نەبێت. ئەمەش یارمەتی ئەوەیدا کەپارەی وڵات تەنها
بۆ خەرجی گشتی و بهرژهوهندی گشتی وەک خزمەتگوزاریە سەرەتایی و پێویستییە گشتییهکان
بەكاربهێننرێت. چەقی چالاکییە ئابوریەکان تەنها ئەستەنبوڵی نەگرتبویەوە، بەڵكو
کۆمپانیا بچوک و تازە پێگەیشتوەکان توانیان تەنانەت بەربەرەکانی بکەن لەگەڵ ئەو
کۆمپانیا و دامەزراوانەی کەچەندین ساڵە ئابوری تورکیایان کۆنترۆڵ کردوە. (پارتی
دادو گهشهپێدان: ئەکەپە) ڕۆڵی بهرچاوی ههبو لهم بارهیهوهو ئهو پارته
لەناو كهم دهرامهت و خەڵکە هەژارەکەی تورکیاو چینە محافیزکارەکانی تورکیا
پاڵپشتی گهورهی بۆ دروستبو. لاوازبونی ڕژێمی سەربازی لەتورکیا کە چەندین ساڵ بو
تورکیای کۆنترۆڵ کردبو، ههمو ئهمانه ڕێگه خۆشكهربون بۆ گەشەکردن و بهرهوپێشچونێكی
زۆر و تاڕادەیەک بەردەوام لە تورکیادا.
ئهو گهشهسهندنهش لهپاڵ بارودۆخێكی
سیاسی تایبهت بو لهو قۆناغهدا، كه وەرچەرخان بو بەرەو دیموکراسی، ئەمەش هەمیشە
دەبێتە هۆی ئەوەی گەشەی ئابوری ڕو بدات. ئەم جوڵە گەورەیەی کە تورکیای لهڕوی
گەشەی ئابوری و کرانەوە بەرەو دیموکراسیەت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پاکێجە ڕیفۆڕمەی کە
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەسەرەتای ساڵی 2000 دا ئامادەی کرد بۆ تورکیا.
قەیرانە داراییە گەورەکەی ئەمەریکاو
ئەوروپا لەساڵی 2008 دا بوە هۆی ئەوەی کە ڕێژەی سودی بانکەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا
نزیک بێتەوە لە سفر، بۆیە پارەکانی ئەمەریکاو ئەوروپا برانە دەرەوە بۆ وڵاتە تازە
دەرکەوتوەکان Emerging Market لەروی ئابوریەوەو تورکیا
یەکێک بو لەو وڵاتانەی وە بەرهینانێکی زۆری تێداکراو بانكە تورکیەکان پارەیان لە
بانقەکانی ئەمەریکاو ئەوروپا و بەڕێژەی سودێکی زۆر کەم قەرز دەکردو بەلیرەو بە
بەڕێژەی سودی زۆر تر دەدرا بەقەرز لەناو تورکیادا، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی پارەیەکی
زۆر لەلایەن بانکە تورکیەکانەوە بەقەرز بدرێت بە هاوڵاتیان، ئەم ههنگاوانهش
پاڵنهربون بۆ گەشانەوەی زیاتری ئابوری تورکیا.
ههمو ئهو هۆکارە سەرەکیانەی چاکسازی
ئابوری و بەرەو دیموکراسی چونی تورکیا و پارەی ئەمەریکا و ئەوروپا، یارمەتی گەشەی
ئابوری تورکیایدا بۆ گەشەسەندن و گۆڕانی ژیان گوزهرانی ژیانی خەڵكی تورکیا بەرەو
قۆناغێکی گەورەی گەشەی تەندروستی و پەروەردەو گەشت وگوزارو کشتوکاڵی لەو قۆناغهدا.
تورکیا له
قەیرانی دارایی یان قەیرانی ئابوریدايه؟
قەیرانی دارایی و ئابوری دو کێشەی بەیەکەوە
بەستراون هەردوکیان تەواوکەری یەکترین. بەگشتی قەیرانی دارایی پۆڵێن کراوە بۆ دو
جۆری سەرەکی:
کێشەی دراو و وەستانی لەناکاو
قەرزو کێشەی بانکی
بەڵام ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆکاری هێنانە ئارای
قەیران، لە ڕاپۆرتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا بەم جۆرە ئاماژەی پێکراوە:
یەکەم: قەیرانی دراو مەبەست لە بەهای دراوە واتە دابەزینی لە ناکاو یان دابەزینی دراوی وڵاتەکە
لەماوەیەکی کەمدا بەرامبەر دراوە کانی تر
لە بازاڕەکانی جیهاندا کە نرخەکەی دادەبەزێت، لەو کاتدا بڕە پارەیەکی زۆرترت پێویستە بۆ هاوردەکردنی
شتومەک، وەک تورکیا لە ئێستادا نەوت دەکڕێت لەبازاڕەکانی جیهاندا پێویستی بە دو
ئەوەندە پارە هەیە بۆ کڕینی نەوت و گاز. یان بۆ نمونە حکومەتی بەریتانیا دوای
دەنگدان بە هاتنە دەرەوەی لەیەکێتی ئەوروپادا پاوەند بەڕێژەیەکی زۆر بەرچاو دابەزی.
ئەمەش راستەوخۆ کاردەکاتە سەر توانای هاوردەکردنی هەر وڵاتێک لە هاوردەکردنی
شتومەکدا.
دوەم: وەستانی لەناکاو و داڕوخانی جوڵەی سەرمایە لە بەگەڕخستنی پڕۆژەی نوێ، کە دەبێتە
هۆی کەم بونەوەی بەرهەمهینان و بەکاربردنیش. ئەم جۆرە ڕوداوانە سزای دەرەکی دروستی
دەکات، وەک ئەوەی ئەمەریکا بەسەر ئێرانیدا هێناوە، دوای ئەوەی ئەمەریکا لەڕێکەوتنامە
ئەتۆمیەكە هاتە دەرەوە و بەهۆی ئەوەوە هەرچی وەبەرهێنەری ئەوروپی بو ئێرانی
بەجێهێشت.
سێیەم: قەرزی ناوخۆو دەرەکی، ئەمەش جۆرێکی ترە لە قەیران، كه هەندێک وڵات دەکەوێتە ژێر
باری قەرزێکی زۆری دەرەکی و ناوەکیەوە کە ناتوانێت قەرزەکە بداتەوە، وڵاتی تورکیا
ئیستا قەزیکی زۆری لایەو بەهۆی دابهزينى نرخی لیرەو بەرزبونەوەی سودی قەزی بانکی
زۆر زەحمەت دەبێت ئەو قەرزانە بداتەوە .
چوارەم: قەیرانی بانکی، لە زۆر شوێنی
دنیادا ڕودەدات و دەکرێت کەوتنی یەک بانک ببێتە هۆی
کەوتنی بانکەکانی تر، وەک ئەوەی لە ساڵێ 2008 دا لە ئەمەریکا رویدا، کە
بانکیSubprime ڕوخا کارەساتی قە یرانە
دارایەکەی بەدوای خۆیدا هێنا. لەتورکیا بانکەکان قەرزێکی زۆریان لەسەرەو
چاوەڕی
دەکڕێت سزایەکی زۆر لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکاوە بەسەر هالك بانك
(HALBANK)دا بدرێت. وەک کاردانەوەی
دەست بەسەركردنی "قەشە ئەندرو برانسن" كه حکومەتی تورکیا بەتۆمهتی
یارمەتی کودەتا چیەکان و یارمەتی کوردانی باکوری دهستگیری كرد. بەڵام
حکومەتی
تورکیا داوای ئەوە لە ئەمەریکا دەکات کە ئەو سزایە نەدات بەسەر
(HALBANK)دا. بەڵام ئەمەریکا ئەو
داوایەی رەتکردۆتەوە چونکە ئەو بانکە تورکیە لەڕێگای بازرگانێکی ئێرانی
تورکیەوە
بەیارمەتی جێگری بەڕێوبەری ئەو بانکەوە توانیویانە ئاڵتون بکڕن بۆ ئێران و
پارەیان
بۆ سپی بکەنەوە، بڕیارەکانی سزا ئابوریەکانی سەر ئێرانی شكاندبو کە لە
لایەن ئەمەریکاوە
سە پێنرابو بەسەریدا پێش ڕێکەوتنامەکەی ئەمەریکا و ئێران و چاوەڕواندەکریت
ئەو
سزایە چەند ملیار دۆلارێك بێت، بۆیە قەیرانی بانکی لەتورکیادا زۆر گەورەیە و
گەورەتر دەبێت. هەرلەبەر ئەوەبو کە دامهزراوهی (MOODY) کەڕێکخراوێکی
سەربەخۆییە، کاری ئەم ڕێکخراوە کۆکردنەوەی زانیارییە
لە وڵاتاندا، لە بارەی سیستەمی داراییەوە، دوای لەسەر بنەمای
زانیارییەکان پلە بەندی
زانیارییەکان دەکات، لەروی متمانەی داراییەوە بۆ وەبەرهێنەران، کە ئایا کام
وڵات
لە ئێستادا شیاوە بۆ وەبەرهێنان. بۆ نمونە لەتورکیادا دامەزراوەی مودی پلە
بەندی
20 بانکی تورکی دابەزاند، لەڕيزیبەندییەکەدا پلە بەندی ئەو بانکانەی
دیاریکرد کە
کێشەیان هەیە لە روی سەرمایەوە، واتە سەرمایەی پێویستیان تیا نیە ، هاوکات
دەزگا پلەبەندیەکانی تری وەک (S&P) رێزبەندی بۆندی تورکیای خستە
ڕیزی (JUNK) وە
واتە تورکیا بە کەڵكی وەبەرهێنان نایەت.
هۆکارەکانی قەیرانی
دارایی بەگشتی
قەیرانی دارایی تورکیا روداوێك نییه تهنها
ئهو وڵاتهی گرتبێتهوه، بەڵکو لەئێستادا قەیرانی دارایی چەند وڵاتیکی تریشی
گرتۆتەوە. بە نمونە (ئەرجەنتین، باشوری ئەفریقا، ئەندۆنیسیاو میسر ...)، هەرچەندە
میسرو ئەرجەنتین پەنایان بۆ سندوقی دراوی نیودەوڵەتی برد.
یەکێك لە هۆکارەکانی ئەم قەیرانە داراییە،
بەرزبونەوەی بڕی ڕێژەی بانکی یهدهگی فیدراڵی بو لە ئەمەریکاو کەمکردنەوەی باج بو
لە سەردەمی سەرۆک ترامپ و کەمکردنەوەی بیروکراسی لە بەڕێوەبردنی بازرگانیدا بەمەش
یارمەتی گواستنەوەی سەرمایەی دا لەوڵاتە تازە دەرکەوتوەکاندا بۆ ئەمەریکا بوە هۆی
دروستبونی قەیران.
یەکێك لە هۆکارە گشتیەکان ئەوەیە کە
بەهای شتومەک، هەڵئاوسانی زۆربەخۆیەوە دەبینێت، وەک ئەوەی کە لە تورکیادا
دەبینرێت، ئیستا ڕیژەی هەڵئاوسان گەیشتۆتە 24.95% کە ئەم ژمارەیە زۆر زۆرە. لە ئەمەریکادا
بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی خانوبەرە لەساڵی 2008 بوە هۆی داڕوخانی نرخی خانوبەرە دوای
ئهوهش کاریگەری لەسەر هەمو شوێنێکی جیهان دانا.
کێشەی سیاسیش کە دەبێتە هۆی ئە وەی
قەیرانی دارایی دروست بێت وەک سزای ئابوری و سیاسی، کە دەدرێت بەسەر وڵاتێکدا.
ئەمەش چۆن نەتەوە یەکگرتوەکان یان ئەمەریکا سزای سیاسی و ئابوری بەسەر وڵاتێکدا
دەسەپێینن.
هۆکارێکی تری قەیرانی دارایی ئەوەیە کە چەند
ساڵێک بودجە لەسەر یەک کورت دەهێنێت، ئەمەش دەبێته هۆی دروستکردنی قەیرانی دارایی،
چونکە کورتهێنانی بودجە دەبێت لە کۆتایدا پڕبکڕێتەوە.
قەیرانی ئابوری:
چۆن دروست دەبێت و لە چ کاتێکدا؟
کاتێك دروست دەبێت کە کۆی قەبارەی هەناردەی وڵاتێک ڕو لە کەمبونەوە بکات،
وەک چۆن دوای ڕێفۆراندۆمەکەی کوردستان هەناردەی نەوتی هەرێمـی کوردستان
کەمی کرد، بە لەدەستدانی کەرکوک ناوچەدابڕاوەکان.
کاتێک کۆی گشتی گەشەی ناوخۆ ڕو لە کەم
بون دەکات بە بەراورد بەساڵانی پێشو. ئەوە دەبێتە هۆی قەیرانی ئابوری کە
چەند ساڵێک بەردەوام ڕو لەکەم بونەوە بکات.
خاو گەشەکردنی گەشەی بەرهەمی ناوخۆی وڵاتێک، هۆکاریکی تری قەیرانی
ئابورییە، چونکە بەردەوام ژمارەی دانيشتوانی وڵات بەرەو زیادکردن دەڕوات،
هەربۆیە لەگەڵ گەشەی دانیشتواندا پێویستە کۆی قەبارەی ئابوری یاخود گەشهی
ناوخۆ زیاد بکات.
بەشێوەیەکی زۆر سادە کاتێك وڵات توشی
قەیران دەبێت هەردو جۆرەکە (دارایی و ئابوری) پەیوەندیان هەیە بەیەکەوە قەیرانی
دارایی دەبێتە هۆی دروستبونی قەیرانی ئابوری، چونکە قەیرانی دارایی ڕاستەوخۆ
کارێگەری هەیە لە سەر نرخی شتومەک و بانکەکان، ئەمەش کاردەکاتە سەر جوڵەی بازاڕو
بازرگانی، کە سەر ئەنجام دەبێتە هۆی قەیرانی ئابوری. ئەگەر بەردەوام بێت سەرئهنجام
وڵاتەکە توشی داڕوخانی ئابوری دەبێت و کاریگەری لە سەر ڕوخانی دراوی وڵاتەکەو
بازاڕ دەبێت.
بۆیە دەتوانین بڵێین کە تورکیا قەیرانی
دارایی هەیە، بە هۆی دابەزینی بەهای دراو و قەرزێكی زۆری کۆمپانیاکانی کەرتی
تایبەت و بانکەکان. لە کۆتایشدا تێكڕای گەشەی ناوخۆی وڵات کەم دەکات توشی
پوکانەوەی گەشەی دەکات و ئەمەش کاریگەری لەسەر جوڵەی بازاڕ دەکات و توشی قەیرانی
ئابوری دەکات.
هۆکارەکانی
قەیرانی دارایی تورکیاو کێشەکانی
هەرچەندە هەواڵى دابەزینی لیرەی تورکی
کاڵ بۆتەوە لە هەواڵە سەرەکیەکاندا بەڵام حكومەتی تورکیا چەند پێوەرێکی
گرتۆتەبەر
بۆ وەستان و چاکكردنی ئەو قەیرانە. حکومەتی تورکیا ئەوەی ئابوری ناسان
پێیدەڵێن Orthodox view واتە لاساییکردنەوەی ئەو دیدەی لەکاتی قەیراندا
هەڵئاوسان بەرز دەبێتەوە دەبێت ڕێژەی سودی بانکی بەرز بکرێتەوە، ئەردوغان
زۆر بە
توندی دژی وەستاوەتەوە. بەڵام هەردەبێت بەوە ڕازیبێت کە سودی بانکی
بەرزبکاتەوە.
كێشەی گەورەی تورکیا کاتێک دەستیپێکرد کە لەدوای
کودەتا سەربازیە شكستخواردوهكهی 15ى تەمموزی ساڵێ 2016 رویدا، لە تورکیادا
یاسای باری نائاسایی جیبەجێکرا بۆ ماوەی نزیکەی دو ساڵ، بەهۆی ئەم یاسایەوە حكومهتهكهی
ئهردۆغان توانی سەدان هەزار کەس سەر بە بزوتنەوەی گولەن دهستگیربكات و بیانخاته
بهندیخانهوه" واتە ئازادیەکان زۆر بەر تەسک بونەوە لەناو تورکیادا، ئەمەش
بوە هۆی ئەوەی سەرمایەیەکی زۆر لەناو تورکیادا بڕواتە دەرەوە و چینی ناوەراستی
تورکیا بڕۆن وڵات بەجێبهێڵن و سەرمایەکانیان لەگەڵ خۆیان بەرن، بەرتەسک بونەوەی
ئازادییهكان وای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد کەچیتر کار ئاسانی نەکەن بۆ هاتنە
ناوەوەی تورکیا بۆ یەکیتی ئەوروپاو کەمکردنەوەی بازرگانی لەگەڵ تورکیا،
وەبەرهێنەرە ئەوروپیەکان ئامادە نەبون وەبەرهێنان بکەن بەهۆی یاسای تیرۆر، ئەمانە
بهشێكبون لە هۆکارهنی قەیرانی دارایی تورکیا.
یەکێک لە هۆکارەکانی تر گومرک خستنە سەر
کاڵای تورکی لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ سەر ئەلەمنیۆم کە 20% و بۆ پۆڵا لە 50% تورکیا
ساڵانە به بههای 11.5 ملیار دۆلار بازرگانی ئەلەمنێۆم و پۆڵا دەکات لەگەڵ ئەمەریکادا،
لە ئێستادا کۆمپانیا تورکیيەکان دەبێت بەدوای بازاڕی تردا بگەڕێن بۆ ساغکردنەوەی
بەرهەمەکانیان. لەرۆژی خستنەسەر ئەم سزایانە لەلایەن ئەمەریکاوە بەهای تورکی
بەڕێژەیەکی زۆر دابەزی.
ئەوەی زۆر گرنگە لە ساڵی 2008 کە
قەیرانە دارایيەکەی ئەمەریکاو ئەوروپا دەستیپێکرد لە بەرئەوەی ڕێژەی سود زۆر
دابەزی بۆ نزیکی سفر بانکە تورکیەکان پارەیان لە ئەمەریکاو ئەوروپا قەرز دەکرد، لە
تورکیا بە ڕێژەی سودی زیاتر دەیان دا بە خەڵك، چونکە ڕێژەی سود بەرزتر بو لە
تورکیا. تورکیا هەروەک وڵاتێکی دەرکەوتو کە پێییان دەڵێن Emerging
Market لە ئێستادا هەمو ئەم وڵاتانە وەک ئەرجەنتین
و باشوری ئەفریقاو ئەندنوسیا هەمویان هەمان کێشەیان هەیە هەر بەبەرزبونەوەی ڕێژەی
سودی بانکی ئەمەریکا پارەی ئەو وڵاتانە هەمویان دابەزینیان بەخۆیەوە بینیوە، هەر
لەوکاتە رێژەی سو بە ڕێژەی 0.25% لە ئەمەریکا بەرزبوەوە، لیرەی تورکی دەستیکرد بە دابەزین لە
ئێستادا، (J. Powel) بەڕێوبەری بانکی
فیدڕاڵی ئیحتیاتی ئەمەریکا ڕێژەی سوی بانکی گەیاندۆتە 2.25%. چاوەڕوان دەکرێت لەم3مانگەی
داهاتوی ساڵی 2018یەک جاریتر رێژەی سو بەرزبێتەوە، ئەمەش باری قەرزەکانی تورکیا
زۆر گرانتر دەبێت، لەم کاتەدا کە نرخی لیرەی تورکی زۆر دابەزیوەو ئەگەر ئەو بەرزبونەوەیە
ڕو بدات سەرمایە لە بانکەکانی تورکیا نامێنێت.
یەکێک لە هۆکارەکانی تر بەرهەمهێنانی
کەمتر لە کەرتی تایبەتدا و گەشەنەکردن و متمانە نەکردن بەدەزگا دارایەکان، وەک
ئەوەی کە (HALBANK) لەساڵی 2013 دا توشی
قەیرانێكی قوڵ و گەندەڵی گەورە بو کە چەند کەسێکی نزیک لە سەرۆکی تورکیاوەو
داخستنی کۆمەڵی دەزگای دارایی و بانک کە سەر بە باڵی گولەنیاکان بون، ئەمەش بوە
هۆی پاشەکشە لە دەزگا دارایەکانی تورکیا و کەرتی تایبەت زیاتر لە پێویست گەورە بو
بەتایبەتی لە بواری خانوبەرەدا، ئەمانە وایان کرد قەیرانی دارایی دروست ببێت.
قەرزەکانی تورکیا
تورکیا لە ئێستادا 430 ملیار دۆلار
قەرزارە، ئەم قەرزە دەکاتە نزیکەی 40%ی تێکڕای گەشەی ناوخۆ. بانکەکانی تورکیا تا
مانگی 6 ساڵی 2018 ئەو بڕە پارەیەی کە قەرزارن 186 ملیار دۆلاره کە ئەمە دەکاتە
75% پارەی ناو هەمو سندوقەکانی تورکیا. لە ئێستادا هەندێ بانکی تورکی دەبێت 77
ملیار دۆلار بۆندوSyndicate loan واتە قەرزی گەورە کە چەند بانكێک بەشداری دەکەن
لە دانی ئەو قەرزە جارێكی تر نوێبکەنەوەrefinance- - ئەمەش کێشەی گەورە دروست دەکات، بەهۆی دابەزینی نرخی لیرەوە.
بانکە تورکییەکان لەساڵی ڕابردودا
بەڕێژەی 1% رێژەی سودی زیاتریاندا بۆ قەرز وەرگرتن لە بانکەکانی ئەمەریکا و
ئەوروپا، ئیتر لە دوای کودەتا سەربازییە سەرنەکەوتوەکەی ساڵی ٢٠١٦، تورکەکان راهاتون بەو گێژاوە سياسیيانەی کە لەوڵاتەکەیاندا
زو زو ڕودەدات.
تورکیا دو جۆر بۆند دەردەکات هەروەک
زۆربەی وڵاتانی جیهان بۆندێک بۆ ناوخۆی وڵات کە وەبەرهێنەرەکانی ناوخۆ
دەیکڕن،
واتە ئەم بۆندە بە پارەی ناوخۆ و لیرەی تورکی دەردەچێت. بۆندێکی تر پێی
دەوترێت Sovereign Bond واتە بۆندی سیادی، ئەم بۆندەبە پارەی بیانی
دەردەچێت ئیدی بە دۆلار یان بە دراوی یۆرۆیە، لە
ئێستادا ئەم بۆندە دەفرۆشرێت بە وەبەرهێنەری بیانی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو،
بەرامبەر بەوە وەبەرهێنەرەکە سو وەردەگرێت، لەئێساتدا سوی ئەم بۆندانە
گەیشتوەتە
بەرزترین پۆینت و 20% و حسابی کورتەی بودجەکەی گەیشتۆتە 6% تێكڕای گەشەی
ناوخۆ
واتە GDP ئەم ژمارەیەش زۆرە بۆ
کورتهینانی بودجەی ناوخۆ.
لیرەی تورکی هەر بەرزنابێتەوە دوای ئەوەی کە بانکی ناوەندی 625 بەیسیک
پۆینیتی بەرزکردەوە واتە بەڕیژەی 6.25% لە بەرئەوەی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت
کورتهێنانیان بەبڕی 216 ملیار دۆلار هەیە،واتە ئەم قەرزی کۆمپانیایانە بڕی لە 60% قەرزاری تێكڕای گەشەی
ناوخۆن. دابەزینی لیرەی تورکی وایکرد کۆی نرخی بۆرسەی ئیستەنبوڵ کەمتر بێت لە کۆی
نرخی تەنها کۆمپانیایNetflix ئەمریکی، بۆیە کاتێک کە لیرە بەهێزدەبێت
کۆمپانیاکانی ناوخۆ دەست دەکەن بە کڕینی دۆلاری ئەمریکی، بەمەش جارێكی تر خواست
لەسەر دۆلار زیاد دەکات و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی دۆلار و شکاندنی لیرە یەکێک لە
هۆکانی دیکەی دابەزینی بەهای لیرە نەمانی متمانەیە بە لیرەی تورکی لەناوخۆدا. هەر
چەندە دابەزینی پارەی ناوخۆی وڵات دەبێتە هۆی زیادکردنی هەناردەی وڵات و هەندێ
سێکتەری تایبەت بەتایبەتی سێکتەری گەشتوگوزار، بۆ نمونە ئێستا ژمارەی گەشتیارانی
تورکیا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردوە بەتایبەتی کە وڵاتێک توانای بەڕێوەبردنی خۆی
هەبێت، وەک ئێران و تورکیا بە مەرجێک سزای ئابوری لەسەر نەبێت لەلایەن کۆمەڵگای
نێو دەوڵەتیەوە، دەتوانێت هەناردە زیاد بکات. دوای ماوەیەک سوڕەکانی ئابوری
خولەکانی تەواو دەکات جارێکی تر وڵات بەرەو گەشە دەڕوات.
چارەسەری
قەیرانی دارایی تورکیا
پێویستە تورکیا بەزوترین کات ڕێژەی سودی
بانکی بەرز بکاتەوە بەنزیکەی 600 Basic point واتە 6% ئەمەش یارمەتی
بەرزبونەوەی لیرەی تورکی دەدات و هەڵئاوسان کەمدەکاتەوە، کە لە مانگی ئابدا
گەیشتۆتە 17.9% ئەمەش بەپێی پلانی بانکی ناوەندی تورکی دەبێت ڕێژەی
هەڵئاوسان 5% واتە سێ هێندە زیاترە، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لە 15 ساڵی
ڕابردودا، ئەمە کێشەی گەورەی ئابوریناسان و وەبەرهێنەرانە، هەرچەندە رێژەی
سود زۆر بەرزە کە لە 17.75% بەڵام دەبێت زیاتر بەرزی بکاتەوە، چونکە
وەبەرهێنەرەکان داوای دەکەن و کەسیش ناتوانیت کۆنتڕۆڵی بازاڕ بکات،
ئەگەر ئەردۆغان پێیوابێت ئەوە بەهەڵەدا چوە.
هەرچەندە بانکی ناوەندی
بڕیاری دەرکرد کە ڕێژەی سوی بانکی بەرزکردەوە بۆ 24.5% ئەمە هەنگاویکی باش بو، هەر
دوای ئەوە بڕیاريدا کارکردن لە هەمو پڕۆژە تازەکاندا بوەستێنیت، بۆ ئەوەی
هەڵئاوسان دابەزێت، ئەمەش کاریکی باش دەبێت بۆ بەرزبونەوەی لیرەی تورکی هەرچەندە
بۆ ماوەیەک بازاڕ توشی پوکانەوە دەکات و دەبێتە هۆی مایەپوچبونی کۆمپانیاکانی
بیناسازی و بازرگانی بچوک و کۆمپانیا تازە دروستبوەکان.
هەرچەندە تورکیا کۆمەڵی
هەنگاوی ناوە کە قەرزکردن بۆ یەک شەو ڕێژەی سو گەیشتۆتە 19.95% واتە Over
Night Borrowing Rate ئەمەش رێگەی گرت لەوەی
کەلیرەی تورکی SHORT بکرێت، واتە بفرۆشرێت،
بۆیە لیرەی تورکی زیاتر دانەبەزی. ئەگەر
بتەوێت قەرز بکەیت بەلیرە، دایبەزاند بۆ 25% بەئەمەش ناتوانیت زۆر پارە قەرز بکەیت
و دەبێتە هۆی ئەوەی نەتوانێت قەرزی زۆر بکەیت بۆ ئەوەی لیرە بفرۆشێت، چونکە
فرۆشتنی لیرەی زیاتر دەبێتە هۆی دابەزینی زیاتری لیرە.
یەکێكی تر لە بڕیارەکانی
تورکیا کە ئەردوغان دەریکردو بڕیاریدا زۆربەی مامەڵەکان و گرێبەستەکان بە لیرەی
تورکی بکرێت نەک بە یۆرۆ و دۆلارێك ماوەی 30 ڕۆژی داناوە بۆ جێبەجیکردنی بڕیارەکە
ئەمەش وادەکات ڕێگربێت لەزیاتر دابەزینی بەهای لیرەی تورکی و یارمەتی ئەوە دەدات
خواست لەسەر پارەی ناوخۆی وڵات بەرزتربێتەوە. بانکەکانی تورکیا لە ناوەڕاستی مانگی
حوزەیرانەوە دەستیان کردەوە بە کڕێنی ئاڵتون بۆ ئەوەی سەرمایەی بانکیەکەیان بەلیرە
نەبێت تازیاتر دابەزێت و زیانی گەورە بکەن، ئەوەی سەیرە لەتورکیادا وەک هەمو بانکێک دەبێت لە 10% سەرمایەکەی
سپاردە Deposit بکات لەبانکی
ناوەندیی تورکی دا ئەمە وەک یاسایەک وایە
کە لە زۆربەی وڵاتانی
جیهان پەیڕەو دەكرێت، بەڵام لەتورکیادا بانکی ناوەندی لە جیاتی لە 10% سپاردە
دەتوانیت ئاڵتون وەربگرێت. یەكێک لە رێگاکانی تر کە تورکیا گرتویەتیه بەر بۆ
بەرزکردنەوەی بەهای لیرە ئەوەیە کەباج خستنە سەربە ڕێژەی 10% ئەگەر دۆلار
پاشەکەوت بکەیت لە بانکدا بۆ ماوەی یەک ساڵ، بەڵام ئەگەر لیرەی تورکی پاشەکەوت
بکەیت ئەوە بڕی باجی 10% ناخرێتە سەر لیرەی تورکی ئەمەش خواست لەسەر لیرەی تورکی
زیاد دەکات و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پارەی ناوخۆ. تورکیا لە ئێستادا چەند
بڕیاڕێکی داوەو چەند ڕێوشوێنێکی گرتوەتەبەر بۆ ئەو بانکانەی قەرزێکی زۆریان هەیە
کە ئەو قەرزانە وەرگرتنەوەیان کارێکی ئاسان نیە پێیان دەوترێت Bad Loan واتە قەرزی خراپ بەهۆی
داشکانی بەهای لیرەی تورکی و بەرزبونەوەی ڕێژەی سوی بانکی لە .24.5 % لەم کاتەدا
ئەگەر حکومەتی تورکیا یارمەتی بانکەکانی تورکیا نەدات رۆژ بەڕۆژ "ماکرۆ ئیکۆنۆمی"
تورکی بەرەو دواوە دێت، ئەمەش گرنگە بۆ وەبەرهێنەر، چونکە ئەگەر ئەو قەرزانە
چارەسەر نەکرێت گەشە لەوڵاتدا ڕونادات.
تورکیا دەتوانێت Capital Control بکات
واتە دەستگرتن بەسەر هەمو سەرمایەی تورکیا بەومەرجەی دەستبەرداری قەرزە
بیانیەکان بێت، ئەمە بە بۆچونی زانای ئابوریناسی براوەی خەڵاتی نۆبڵ PUAL
KRUGMAN لەوانەیە ئەردۆغان وا بکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری هەرچی قەرزی بیانی
سەر وڵاتەکەیەتی و دەبێت بە چارەسەرکردنی قەیرانە داراییەکەی.
تورکیا دەبێت داوای یارمەرتی لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی International
Monetary Fund بکات بۆ ئەوەی قەرزو بەرنامەیەکی چاکسازی باشی بۆ دابنێت.
بەڵام هێنانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و ڕاوێژکارەکانی دەبێتە دیفاکۆتەیەک
کە کۆتای بە سیاسەتی ناوخۆی ئابوری بهێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕێنی رێسا
کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانی ئەردۆغان. دەبێت ڕێساکانی سندوقەکە جێیبگرێتەوە
کە پابەندە بە چەندین ملیار دۆلار قەرزەوە. هەر چەندە حکومەتی قەتەر بە بڕی
15 ملیار دۆلاری وەبەرهینانی کرد بە کڕینی لیرەی تورکی و بۆندی تورکی بەس
ئەوبڕە پارەیە زۆر کەمە بۆ ئەوەی چارەسەری قەیرانی دارایی تورکیای پێبکرێت و
لیرەی تورکی پێبەرزبێتەوە.
وەزیری دارایی و خەزێنەی حكومەت دەبێت
پشتیوانی بانکەکانی بکات و پلانێک دابنێت بۆ چاودێریکردنی بانکەکان تا چ
ڕادەیەک تەندروستن، مەبەست بونی سەرمایەی پێویست لە ناو بانکەکان بۆ
قەرزدان بە بە بازرگانەکان و دەبێت دڵنیایی بدرێت بە بانکەکان لە بارەی
قەرزە خراپەکانەوە، ئەو قەرزانەی کە هیچ چارەسەرێکی نیە دەبێت تەحویل
بکرێت بۆ حکومەت، هەرچەندە وەزیری دارایی پلانێکی داناوە بۆ ساڵی 2019-2021
و وەبەرهێنەرەکان ڕەخنەی توندیان لە پلانەکە گرت، کە نەباسی سەربەخۆیی
بانکی ناوەندی کردوەو نە قەرزە خراپەکان بێ پلانی بۆ کەرتی دراوە بیانیەکان
بۆ لیرەی تورکی Foreign Exchange چونکە لیرەی تورکی خراپترین دراوە دوای
پێزۆی ئەرجەنتینی کە زۆرترین دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. بێ پلانی
پاکردنەوەی بالانسێکی پاکی بانکەکان بۆ ئەوەی وەبەرهێنەرەکان دڵنیا بن لە
سێکتەری بانکی تورکیا.
زیانەکانی
تورکیا چی دەبێت
ئەگەر تورکیا گوێ بە ئامۆژگاری ئابوریناسان نەدات ئەوا
کۆمەڵێ کێشەی بۆ دروست دەبێت، چونکە کێشەی قەرز دەبێتە هۆی کەمبونەوەی سەرمایەی
دەرەکی و کەوتنی بەهای لیرەی تورکی و تەقینەوەی هەڵئاوسان بەردەوام دەبێت، ئەمەش
دەبێتە هەرەشەی گەورە لەسەر بانکە گەورەکان و مایەپوچبونی کۆمپانیا گرنگەکان. لەو
کاتەشدا کێشەی وەک ئەمانەی خوارەوە چاوەروان دەکرێت؛
کۆمەڵێ کۆمپانیای زۆر مایە پوچ دەبن و دەبنە هۆی لەدەستدانی کاری زۆر.
بانکەکان دەکەونە ژێر فشارێکی زۆری دۆلارەوە، چونکە قەرزکانیان بە دۆلار
وەرگرتوە و بەبەرزبونەوەی هەر ڕێژەیەکی سو کە بانکی یەدەگی ئەمەریکی بەرزی
دەکاتەوە.
ڕودانی هەڵئاوسانێکی زۆر، بەمەش بارگرانیەکی زۆر دروست دەکات بەتایبەتی کە
تورکیا نەوت و گاز لەدەرەوەی وڵات هاوردە دەکات، بۆ نمونە کۆمپانیای
دەوڵەتی تورکیا کە خاوەنی بۆری گازە بۆ ناو وڵاتەکە، لە مانگی ئابدا
بەرێژەی 14% نرخی گازی بەرز کردۆتەوە، سەرباری ئەو بەرزبونەوەی کە لە مانگی
پێشودا کردویەتی، ئەم هەڵئاوسانەش دەبێتە هۆی ئەوەی کورتهێنانی بودجە زۆر
گەورە بکات، واتە ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئابوری تورکیا بەرەو پوکانەوەی
زیاتر دەڕوات.
لەدەستدانی هەلی کاری زۆر لە تورکیا، بەمەش ڕێژەی بێکاری زیاتر دەبێت
هەرچەندە ژمارەی دانیشتوانی تورکیا لە 2018دا 81.916.871ملیۆن کەسەوە ڕێژەی
لە دایک بون 2.1%بۆیە ئەگەر بەپێی یاسای کار هەلی کار دەبێت تورکیا
1.722.000 ملیۆن هەلی کار دروست بکات.
کێشەی قەرز لەوەدایە ئایا قەرزی وڵات بەپارەی بیانیە یان پارەی ناوخۆیە.
ئەگەر قەرزەکە بەپارەی بیانی بو وەک تورکیا کە بەدۆلاری ئەمریکیە، کێشەکە
ئەوەیە کە دۆلار بەرز دەبێتەوە بەراورد بە پارەی ناوخۆ ناتوانیت ئەو پارەیە
بەدەستبهێنێت، بۆ ئەوەی قەرزەکە بدەیتەوە، لە بەرئەوە ناچاری ئەوە دەبیت
پارەی تازە چاپ بکەیت، بەمەش پارەی وڵاتەکەت لەبەهاکەی کەم دەبێتەوە. چونکە
زۆر وڵات پارەی یەدەگی نییە.
چاوەرێدەکرێت پوکانەوەی زۆر ڕوبدات،هەرچەندە لە ئێستادا گەشەی ئابوری
تورکیا خاو بۆتەوە بۆ 5.2% ئەمەش گەشەیەکی خراپ نیە، ئاماژەکان وادەردەکەون
کە خاو بونەوەکە کۆتایی دێت لە کۆتایی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی 2019 دا،
وڵات بەرەو پوکانەوەی ئابوری دەچێت و ئەمەش واتە داخستنی کۆمپانیاکانی
کەرتی تایبەت، زۆر بونی بێکاری زیاتر و دروست بونی کێشەی زیاتر بۆ
بانکەکانی تورکیاو بێکاری زیاتر لە ناو تورکیا دەبێتە هۆی زیادبونی تاوان و
زیادبونی هەڵوەشانی خێزان و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگاو بارودۆخی خەڵكی
تورکیا، ڕۆژ بەڕۆژ بەرەوخراپی دەروات، واتە هەڵكشانی تێچوی ژیانی
ڕۆژانەیان. لە کۆتایدا ئەگەر حکومەت داوای یارمەتی لە سندوقکە بکات، یان
نەیکات لەهەردو حاڵەتدا دەبێت بەشێویەکی تەواو هەرچی پاڵپشتی داراییە
بیوەستێنێت و باجەکان بەرز بکاتەوەو سیاسەتی سك هەڵگوشێن پیادە باکات و
بڕێكی زۆری قازانجی بانکاکان بپارێزیت بۆ ئەوەی بانکەکان بتوانن قەرزە
دەرەکیەکانیان بدەنەوە.
دەرئەنجام
بەهۆی شەڕی بازرگانی نێوان دو گەورە زلهێزەکەی جیهان
(ئەمەریکا و چین) لەلایەک، بەردەوامبونی سزا ئابورییەکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران و
فەنزوێلا لەلایەکی دیکە، هۆکار دەبن بۆ زیاتر دابەزین و کەمبونەوەی بەرهەمی نەوت و
زیاتر بەرزبونەوەی نرخی
نەوت لە جیهاندا. بەم شێوەیەش گەشەی ئابوری جیهان
بەگشتی ئابوریی وڵاتانی تازە پێگەیشتوەی جیهان بەتایبەتی زیانی گەورەی بەردەکەوێت.
لەو نێوانەشدا تورکیا کە
بەهای دراوەکەی زۆر دابەزیوە. هاوکات تورکیا وڵاتێکی هاوردەکەری نەوتە، بەرزبونەوەی
نرخی نەوت زیان بەگەشەی ئابوری ئەو وڵاتە دەگەیەنێت، قەبارەی هەڵئاوسان لەناوخۆی وڵاتدا
زیاتر دەبێت، بەمەش بانکی ناوەندی تورکی دەبێت ڕێژەی سودی بانکی بەرزبکاتەوە،
ئەمەش دەبێتە هۆی کەمی قازانجی کۆمپانیا تورکییەکان و لەدەستدانی کارو دروستبونی بێکاری زیاتر.
هەرچەندە تورکیا قەشە (ئەندرۆ برانسن)ی ئازادکرد، بەبێ ئەوەی ئەمەریکا
هیچ رێکەوتنێکی لەگەڵدا کردبێت، ئەمەش کارێکی باشە چونکە بەرەنگاربونەوەی
تورکیاو ململانێ لەگەڵ ئەمەریکا گەورەترین هەڵەی
تورکیا بو لەماوەی رابردودا، ئەمەریکا هێزەکەی لە سوپاکەیدا نیە، بەڵکو
هێزەکەی لە
بەهای دراوەکەیدایە، بۆیە کاتێک دەبێت بە شەڕی ئابوری ئەستەمە وڵاتان
بتوانن بەرنگاری ئابوری ئەمەریکا
ببنەوە، لەکاتی ئێستادا پێویستە هەنگاوی دوەمی تورکیا لەم بارەوە خۆی
ببینێتەوە لە
ئازادکردنی ئەو زانایەی ناساو ئەو فەرمانبەرە تورکیانەی کە لە سەفارەتی
ئەمەریکا کاریان دەکرد، ئەمەش وەک
ئاماژەیەک بۆ خواستی ئاسایکردنەوەی بۆ پەیوەندیەکانی نێوانیان، تا وەک
رابردو
تورکیا بتوانێت سود لە ئابورییە بەهێزەکەی ئەمەریکا وەربگرێتەوە، بە
پێچەوانەشەوە
تورکیا زیانی ئابوری زیاتری بەردەکەوێت.
لەلایەکی دیکەوە پێویستە تورکیا لەسەر ئاستی
ناوخۆ کار بکات بۆ باشکردنی رەوشی مافی
مرۆڤ و ئازادی ڕۆژنامەوانی و ئازادی سیاسی
و ئازادکردنی چالاکان و سزادراوانی سیاسی وگەراندنەوەی فەرمانبەرانی سزادراو بۆ
سەر کارەکانیان، لەگەڵ نزیک نەبونەوەی زیاتری لە ڕوسیا، هەمو ئەمانەش بەمەبەستی
ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا، چونکە بەشێکی گرنگی قەرزی بانکاکانی تورکیا سەرچاوەکەی
یەکێتی ئەوروپایە، لەئەنجامی هەنگاو نەنان بەم ئاراستانە، تورکیا زیاتر لە وڵاتانی
یەکێتی ئەوروپاو وڵاتانی نێو هاوپەیمانیەتی (ناتۆ) دوردەکەوێتەوە، سەرئەنجام خراپ
بونی ئەم پەیوەندیانە بە زیان بۆ ئابوری تورکیا دەشکێتەوە.
کەواتە لە ئەگەری بەردەوامبونی سیاسەتی ئێستای تورکیا لەسەر ئاستی ناوخۆ
و پەیوەندییە دەرەکیەکانی، هۆکار دەبن بۆ نەبونی ئاسۆیەکی ڕون بۆ
چارەسەری
قەیرانی دارایی و کێشە ئابورییەکانی ئەو وڵاتە لەکاتی ئێستادا.
بۆخوێندنەوەی دەقی توێژینەوە بە شێوازی (PDF) کلیک لەو لینکەی خوارەوە بکە:
کلیک لێرە بکە