گۆڕان لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌داته‌وه، به‌وردی چاوه‌ڕوانی وه‌رگێرَانی نیه‌ته‌كانین بۆ كردار
17/05/2020
ده‌رباز محه‌مه‌د: پاش ژانێکی زۆر سەخت، گۆڕان لاپەڕەیەکی نوێی ھەڵداوەتەوە، لاپەڕەیەک کە بەرژەوەندی خەڵک ناونیشانەکەیەتی، یەکێتی ھەمان نیازی ھەیە
ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له نوسینێكدا له تویته‌ری خۆی ده‌ڵێت:"چوار ساڵ تێدەپەڕێ بەسەر واژۆکردنی رێکكەوتنی سیاسیی گۆڕان و یەکێتی، بۆ ئەوکات ئەو رێککەوتنە قۆناغێکی نوێ بوو، لە کایەی سیاسی ھەرێم، لە کاری پێکەوەیی حزبی، لە وەلانانی ناکۆکییەکان و رێکكەوتن لەسەر بابەتە ھاوبەشەکان".
ده‌رباز محه‌مه‌د ده‌شڵێت:"بەڵام ھەر زوو یەکێتی نەک پاشگەز بووەوە، بەڵکو وەکو دوژمن مامەڵەی لەگەڵ کردین. ئێستا قۆناغێکی نوێیە، پاش ژانێکی زۆر سەخت، گۆڕان لاپەڕەیەکی نوێی ھەڵداوەتەوە، لاپەڕەیەک کە بەرژەوەندی خەڵک ناونیشانەکەیەتی، یەکێتی ھەمان نیازی ھەیە، بەوردی چاوەڕوانی وەرگێڕانی نیەتەکانین بۆ کردار، کرداری سەرەکیش لای ھەڤاڵانی یەکێتیە".