دانا عەبدولکەریم: ژیانی خۆشم ئەکەمە قوربانی ڕێبازی چاکسازی کە ڕەوانشادی مەزن نەخشەی بۆ داڕشتەوە
22/05/2020
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لەڕونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت: بەداخەوە ئێستا ئەوانەی شەریکی ڕاستەقینەی گەندەڵی بون دژایەتی گۆڕان ئەکەن، ئێستا ئەیانەوێ گەندەڵیەکانی سەرشانی خۆیان لابەن بە دژایەتی کردنی گۆڕان و وای دەربخەن کە گۆڕان شەرێکی پارتیەلە گەندەڵی کە پێچەوانەکەی ڕاستە.
دەشڵێت: گۆڕان هێزێکی ڕاستگۆیە لەگەڵ دەنگدەران، بەرژەوەندی خۆی ناخاتە سەرو بەرژەوەندی خەڵکەوە.
سڵاو هاوڕێیان
لە هەفتەی ڕابردو چاوپێکەوتنێکم کرد لەگەڵ پێگەی ئەلکترۆنی ژیان، من خۆم بەردەوام حەز ئەکەم لەگەڵ ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنوسان لە پەیوەندیەکی باشا بم لە پێناوی گەیاندنی ڕازتیەکان بە خەڵک لەم ڕوانگەیەشەوە داواکاری ئەو دەزگا ڕاگەیاندنمە ڕەت نەکردوە کە ئەشمزانی سەر بە کەسایەتێکی حزبین کە کار بۆ شکاندنی پێگەی گۆڕان ئەکەن.
هاوڕێیان لە خوارەوە لینکی بەرنامەکە دائەنێم هیوادارم کاتتان هەبێ سەیری بکەن ، ۲۹ ساڵە هەرێم بە شێوازێکی خراپ بەڕێوە ئەبرێ کەلێنی گەورە دروست بوە بۆ ئەنجامدانی گەندەڵی و بردنی سامانی گشتی وڵات لەلایەن کەسانی دەستڕۆشتو و باڵا دەستی حزبیەوە ، بزوتنەوەی گۆڕان لەپێناو چاککردنی سیستەمی حوکمڕانی دروست بونی حوکمڕانیەکی باش ، بۆ بەهێزکرنی هەرێمی کوردستان.
هەرلەم ڕوانگەیەوە بزوتنەوەی گۆڕان ڕازی بو بە ئەنجامدانی گفتوگۆکرد ن لەگەڵ پارتی بۆ بەشداری لە حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ، دوای ڕێکەوتن لەسەر بنەماکانی چاکسازی لەگەڵ پارتی ڕێکەوتین بۆ بەشداری لە کابینەی نویەم ، کاتی خۆشی دەقی ڕێکەوتنەکەمان بۆ هاوڵاتیانی کوردستان خستەڕوو ، بەداخەوە ئێستا ئەوانەی شەریکی ڕاستەقینەی گەندەڵی بون دژایەتی گۆڕان ئەکەن ، تا ۲٠۱٤ دو بانکی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان هەبوە بە شێوەیەک ٤۳٪ لای یەکێتی بوە و ٥۷٪ لای پارتی بوە، ئێستا ئەیانەوێ گەندەڵیەکانی سەرشانی خۆیان لابەن بە دژایەتی کردنی گۆڕان و وای دەربخەن کە گۆڕان شەرێکی پارتیەلە گەندەڵی کە پێچەوانەکەی ڕاستە.
لەدوای هەڵبژاردنەکانی ۲٠۱۳ گۆڕان بە یەکێتی وت ئێمە ۲٤ کورسی ئێوە ۱۸ ئەتوانین فرکسیۆنەکەمان یەکبەین ببین بە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بەڵام ئەوان ڕۆشتنەوە بۆلای پارتی و پاشکۆ بونی خۆیان بۆ دوپات کردنەوە و پێیان وتن کە ئەوان پێشنیارکەی گۆڕان ڕەت ئەکەنەوە ، دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ۲٠۱۸ پێمان وتن کە هەڵبژاردنەکان هەموی ساختەیە و ئیمە ئەنجامەکەی ڕەت ئەکەینەوە فەرمون لەگەڵ ئێمە ڕەتی بکەنەوە ، بەڵام لەبەر بەرژەوندی بنەماڵەیی ڕەتان کردوە و لە ۱۲ شەوێکی دوای ۳٠ ڕۆژ لە هەلبژاردن لەگەڵ پارتی ئەنجانەکەیان پەسەند کرد و دۆخی ئێستای کوردستانیان سەپاند ئێستاش ئەگەر پارتی حسابی جارانیان بۆ بکات ئەبنەوە بە گوێڕایەڵەکەی جاران.
گۆڕان هێزێکی ڕاستگۆیە لەگەڵ دەنگدەران و ئەو لایەنانەشی کە ڕێکەوتنی لەگەڵ کردون چونکە بەرژەوەندی خۆی ناختە سەرو بەرژەوەندی خەڵکەوە ، سەیرە جەماعەتێ کە شەریکی هەمو گەندەڵیەکای ۲۹ ساڵی ڕابردون ئێستا بینەوێڕاستیەکان بشەوێنن و خۆیان وەک فرایاڕەس پێناسە بکەن ، گۆڕانخوازنی خۆشەویست حەز ئەکەم دوپاتی بکەمەوە و پێتان ڕابگەیەنم کە ژیانی خۆشم ئەکەمە قوربانی ڕێبازی چاکسازی کە ڕەوانشادی مەزن نەخشەی بۆ داڕشتەوە هەرگیز پێگەی گۆڕان و ئامانجەکانی کەم ناکەینەوە و بەردەوان ئەبین لەسەر بە چاککرنی سیستەمی حوکمڕانی.
لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستی بۆ هەموتان