د.هێرش سەلیم: بارودۆخى تەندروستى لە تەنگژەیەکى سەختدایە

29/05/2020

جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا سەرجەم تیمەکانمان گەڕاندوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و بارودۆخى تەندروستى لە تەنگژەیەکى سەختدایە و لە هەوڵداین بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێکى گونجاوى دۆخەکە.

د.هێرش سەلیم جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى  رایگەیاند؛ کۆرۆنا لە تەشەنەسەندندایە و بارودۆخەکەى ئێستا مەترسیدار و هەستیارە، بەهۆى زۆرى ژمارەى توشبوانەوە ئەگەرى هەیە نەخۆشخانەى شەهید ئاسۆ بکرێتەوە..

د.هێرش سەلیم، ئەوە دەخاتەڕوو؛ کە ئەم شەپۆلە نوێیەى کۆرۆنا جیاوازە لە جارى پێشو، چونکە زۆرینەى نەخۆشەکان سەرچاوەى توشبونیان نادیارن و ئەو کەسانەن کە خۆیان چون بۆ پشکنین و بەشێکى زۆریشیان ئەنجامەکەى پۆزەتیڤبوە و هەڵگرى ڤایرۆسەکەبوە، هەربۆیە بارودۆخەکە ئێستا مەترسیدار و هەستیارە.


هەواڵی زیاتر