عەدنان عوسمان: پشتیوانی لە ناڕەزایەتی خەڵک دەکەین لە پێناو ژیان و گوزەرانیاندا

02/06/2020

سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت: پشتگیری لە ناڕەزایەتی خەڵک دەکەین و داوا دەکەین حکومەت بە خێرای کار لە سەر داخوازیەکان و فەراهەمکردنی ڕێوشوێنی ژیانی خەڵک بکات.

عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن ڕاگەیاند؛ ئەوان لەگەڵ جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانن،بەڵام پشتگیریش لە ناڕەزایەتی  مەدەنیانەی خەڵک دەکەن لە پێناو ژیان و گوزەرانیاندا، وەک بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ داخوازی ڕەوای خەڵک و کاسبکار و دوکاندارانن، ئەگەر حکومەت دەربەستی ژیانی خەڵک نەبێت، خەڵک پێویستی بەوەیە بژی، بۆیە دەبێت ئاسانکاری بکرێت.

عەدنان عوسمان ڕاشیگەیاند، بە ئەزموونی وڵاتان دەرکەوتوە پێویستە رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکرێت،بەڵام لەهەمانکاتدا پێویستە بیر لە ژیانی خەڵکیش بکرێتەوە.

داواشی لە هاوڵاتیان کرد زیاتر خۆیان بپارێزن و پابەندی رێنماییە تاک پارێزییەکان بن بۆ ئەوەی سەلامەت بن لە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.


هەواڵی زیاتر