پارێزگاری سلێمانی: سبەینێ ژیان ئاسایی دەکەینەوە

02/06/2020

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی سبەینێەوە سەرجەم سێکتەرەکان دەکرێتەوە و ژیان ئاسایی دەکەنەوە قەدەغەی هاتوچۆ هەڵدەگیرێت.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای KNN ی ڕاگەیاند، جگە لە ئاسایکردنەوەی ژیان لەدوای ئەو ٧٢ کاتژمێرەی دانرابوو بۆ مەرزی باشماخ دوای ئەو وادەیە مەرزەکە دەکرێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی وەزیرانی تەندروستی و ناوخۆ و پارێزگارەکان دەسەڵات درا بە پارێزگارەکان ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان بکەن.

سلێمانی.بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر