پارێزگاری‌ سلێمانی‌: مەرجە تەندروستیەکان لە هەردوو کۆمەڵگەی‌ نێوده‌وڵه‌تی باشماخ و سه‌یرانبه‌ن توندتر ده‌كرێن

04/06/2020

پارێزگاری‌ سلێمانی‌ رایدەگەیەنێت؛ له ‌ئێستادا بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ‌ئاستێكی مه‌ترسیدایه‌ و پێویسته‌ ره‌چاوی زیاتری خۆپارێزی بكرێت. بۆ خۆپارێزی‌ لە ڤایرۆسەکە، پلانی نوێ جێبه‌جێده‌كه‌ن و رێكاری نوێ ده‌گرنه‌به‌ر، دەشڵێت: کەمتەرخەمی‌ لە خاڵە سنوریەکاندا قبوڵ ناکەین.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری‌ سلێمانی‌، بە مەبەستی‌ ئاگاداربون لەو دۆخە مەترسیدارەی‌ بەهۆی‌ بڵاوبونەوەی‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا هەیە، سەردانی‌ قەزای‌ پێنجوێنی‌ کرد و ئاماژەی‌ بەوەکرد، پلانی نوێ بۆ خۆپارێزی جێبه‌جێده‌كه‌ن و رێكاری نوێ ده‌گرنه‌به‌ر.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر راشیگەیاند، هەردوو کۆمەڵگەی‌ نێوده‌وڵه‌تی باشماخ و سه‌یرانبه‌ن به‌ته‌واوی چاودێری ده‌كرێت و مه‌رجه‌كان توندتر ده‌كرێنه‌وه ‌و رێگه‌ به‌هیچ كه‌سێك‌ نادرێت هاتوچۆ بكات و له‌ ئێرانه‌وه‌ بێته‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و بە پێچەوانەشەوە، وتیشی‌: كه‌مته‌رخه‌می له‌و خاڵه‌ سنوریانه‌وه‌ قبوڵناكه‌ین.


هەواڵی زیاتر