دانا عەبدولکەریم: موچەی فەرمانبەرانی راستەقینە پارێزراوە و دەستکاری ناکرێت

06/06/2020


 وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت؛ موچەی فەرمانبەرانی راستەقینە کە بە یاسا رێکخراوە دەستکاری ناکرێت و پارێزراو دەبێت.

موچەی ئەو کەسانە دەبڕێت و دەستکاری دەکرێت کە بە نایاسایی موچەیان پێدەدرێت یان خانەنشین کراون.
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم لە دیمانەیەکدا بە سایتی (سبەی) ڕاگەیاندوە:  لە مانگی تەموزەوە یاسای چاکسازی جێبەجێدەکرێت، ئەوەی یاسای چاکسازی بەسەردا جێبەجێدەکرێت، ئەوانەن کە بە ناشایستەیی پلەی ئیداریی و سەربازییان پێدراوە یان خانەنشین کراون و ئەوانەشی بەدەر لە یاسا و رێنماییەکان موچەیەک یان زیاتریان بۆ بڕاوەتەوە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئەوەشی خستەڕوو، "لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیراندا و لە چوارجێوەی قۆناغی یەکەمی چاکسازیدا، زیاتر لە ٣٠ بڕیاریان دەرکردووە کە گرنگترینیان کەمکردنەوەی موچە و دەرماڵەی پلە باڵاکانە."


هەواڵی زیاتر