سوپاس بۆ هەمووتان ئەهلی دانش
07/06/2020
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هاوڵاتیانی پارێزگاكه‌ی ده‌كات، له به‌رامبه‌ر پابه‌ندبونیان به ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، له‌گه‌ڵ دانانی ژماره‌یه‌ك له وێنه‌ی ئه‌و هاولاَتیانه‌ی پابه‌ندبون به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه، نوسیویه‌تی: سوپاس بۆ گەورەیتان، سوپاس بۆ پابەندیتان، سوپاس بۆ خۆپارێزیتان؛ سوپاس بۆ هەمووتان ئەهلی دانش.
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سوپاسی ئه‌و وێنه‌گرانه‌ش ده‌كات هاوكارن له پیشاندانی ئه‌و وێنانه‌ی ڕاستیه‌كانی پابه‌ندی هاولاَتیان پیشانده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه، پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵت: تەنها خۆپاراستن چارەسەرە.