پارێزگاری سلێمانی: داواكارم خۆتان بپارێزن
08/06/2020
پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێكدا داوا لە هاووڵاتییان دەكات كە لە كاتی كار و دەوامدا ڕێنماییەكانی خۆپاراستن جێبەجێ بكەن و دهڵێت" داواخوازم لە ئێوەی بەڕێز بە كرداریی و بەردەوام دوربكەونەوە لە بەریەككەوتن و تێكەڵاوبوون و كۆڕو كۆبوونەوەو قەرەباڵغیی”.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە پەیامەكەیدا سوپاسی هاووڵاتیان دەكات كە تا ئێستا پابەندبوون بە ڕێنماییه تهندروستیهكانهوهز
دەقی پەیامەكە:
هەڵمەتی خۆپاراستن
هەڵمەتی هەموومان پابەندین
ئازیزان، سوپاس بۆ پابەندیی و خۆپارێزیتان، سوپاس كە جوامێرانە هاتن بە دەم هەڵمەتی خۆپاراستنەوە، داواخوازم لە ئێوەی بەڕێز بە كرداریی و بەردەوام دوربكەونەوە لە بەریەككەوتن و تێكەڵاوبوون و كۆڕو كۆبوونەوەو قەرەباڵغیی، بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەكان هەڵسوكەوت بكەن و هۆكانی خۆپارستن و كەلوپەلی خۆپارێزیی بەكاربهێنن، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و مێدیاكان و یادگارەكانتان پڕبكەن لە وێنەو نیگارو دیمەنەكانی خۆپارێزیی.
سوپاس كە سەدان وێنەی شیاوی ڕاستەقینەی خۆپارێزی خۆتانتان بۆ ناردون، هەموو ئەمانە سەلمێنەری هۆشیاریتانە.
خۆپاراستن؛ باشترە لە چارەسەركردن..
خۆتان بپارێزن؛ بۆ ئەوەی گیان و ژیان و جیهان، بپارێزن..
خۆپاراستن؛ تەنها چارەسەرە..