دانا عەبدولکەریم: بۆ جێبهجێكردنی پڕۆژەکان پێویستە پشت بە دەستی کاری ناوخۆیی و وەبەرهێنی خۆماڵی ببەسترێت.
09/06/2020
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایدەگەیەنێت؛ بۆ جێبهجێكردنی پڕۆژەکان پێویستە پشت بە دەستی کاری ناوخۆیی و وەبەرهێنی خۆماڵی ببەسترێت و گرنگی زیاتر بدرێت بە رەخساندنی هەلیکار.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم، پێشوازیکرد لە محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و گفتوگۆ کرا لەسەر کاری هاوبەش و هەردولا کۆک بون لەسەر هەماهەنگی نێوان هەردو وەزارەت لەبواری پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و بەرەو پێشبردن و زیاتر پێشخستن و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان و خزمەتکردن بە هاوڵاتیان.
لە دیدارەکەدا، دانا عەبدولکەریم، ئاماژەی بەوەکرد، پێیان باشە مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکرێت بە دو قۆناغ، قۆناغێکیان لای دەستەی وەبەرهێنان و ئەوەی دیکەیان تایبەت بێت بە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بەپێی تایبەتمەندی پڕۆژەکان.
سەبارەت بە پڕۆژەکانی یەکەی نیشتەجێبون، وەزیری ئاوەدانکردنەوە باسی لەوەکرد، پێویستە وەزارەتەکەیان رۆڵی سەرەکی هەبێت لە بواری یەکەی نیشتەجێبون لە پڕۆژەکانی وەبەرهێناندا، جگە لە هاندانی وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت، هەوڵیشبدرێت رێکخستنەوە بۆ مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پاراستنی هاوسەنگی و جۆرێک پێداچونەوە بە لێخۆشبونی گومرگیدا بکرێتەوەو بەجۆرێک بێت کە لە سودی گشتی و بەرژەوەندی حکومەتدا بێت، لەگەڵ گرنگیدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی