تەندروستی سلێمانی: ئەم خۆپارێزیەی ئێستای هاوڵاتیان کاریگەری باشی لە کەمکردنەوەی مەترسی کۆرۆنا دەبێت.

10/06/2020

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، بەرەو پێشچوونێكی باش هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خۆپارێزی،ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌ باشه‌ به‌رده‌وام بن، به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا ئاماره‌كان جیاواز ده‌بێت و به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه‌ ده‌ڕوات.

د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە؛ تا ئەم ساتە ئامێری پێویستی هەناسەدانمان هه‌یه‌،به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ش له‌ هه‌ڵكشاندا بێت، بۆیه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین كه‌ نه‌گه‌ینه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌،ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بتوانیین كۆنتڕۆڵی مه‌سه‌له‌ی خۆپارێزی بكه‌ین،هاوڵاتیان ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانم بڵێم به‌ره‌و كۆنتڕۆڵ بوون ده‌چین.

 دەشڵێت: دۆخی کۆرۆنا لە سلێمانی نە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە لە ژێر کۆنتڕۆڵیشدایە،بەڵکو لە لێوارێکداین ئەگەر هاوڵاتیان پابەندبن ناکەوێنە ناو مەترسیەکەوە

سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆش ئەو بەرپرسەی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندوە، ئێمه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ڕێوشوێنه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، ڕێوشوێن بگیرێته‌به‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، مه‌سه‌له‌ی تاك پارێزی بكرێت، پێم وایه‌ پێویست ناكات كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ یاخود كه‌ره‌نتینه‌ی خه‌ڵك ڕابگه‌یه‌نینه‌وه‌


هەواڵی زیاتر