کاریگەرییەکانی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان
11/06/2020
ئا: ئهنوهر كهریم
ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک لەماوەی رابردودا دو هۆکاری سەرەکیبون بۆ دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی هەبو لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک پڵەس لە کۆتایی مانگی نیساندا گەیشتنە رێکەوتن و ئەمەش وایکرد نرخی نەوت بەرەو بەرزبونەوە بڕوات.
ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان، لە توێژینەوەیەکدا بە ناونیشانی " کاریگەرییەکانی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان" ئاماژە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت و لێکەوتە و دەرنجامەکانی دەکات.
لە پێشەکی توێژینەوەکەدا هاتوە؛ رۆژی هەشتی ئازار لەگەڵ کردنەوەی بازارەکانی چیندا، نرخی نەوت (20٪) بەهاکەی لەدەستدا، بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە (35) دۆلار، لەکاتێکدا لەسەرەتای مانگی ئازاردا نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (45) دۆلار بو.
بەپێی توێژینەوەکە؛ لە چەند مانگی رابردودا دو هۆکاری سەرەکی رۆڵی بەرچاویانگێرا لەدابەزینی خێرایی نرخی نەوتدا، ئەوانیش بریتی بون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێککنەکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس. کە ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دۆخی ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دروست کرد.
لە دەرەنجامی توێژینەوەکەدا ئەوە خراوەتەڕو کە؛ هەرێمی کوردستان بەدۆخێکی مەترسیداردا دەڕوات، خراپی گوزەرانی هاوڵاتیەکان و دابەزینی نرخی نەوت و مەترسی پەتای کۆرۆنا کاریگەری گەورە لەسەر هاوڵاتیان دادەنێت بۆیە حکەمەتی هەرێم دەبێت بیر لەوە بکاتەوە کە زۆر بەپەلە چاکسازی ریشەیی بکات لە دامودەزگاکانی حکومەت و داهاتی حکومەتدا، بەتایبەت لە ماوەی شەش ساڵی رابردودا ئەمە بۆ دوەمین جارە کە بە هۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە هەرێـمی كوردستان تووشی قەیرانی دارایی و ئابوری دەبێت.
دەقی راپۆرتەکە لەم PDF بخوێنەرەوە...
کلیک لێرە بکە