سزادراوانی چاکسازی گەوران دەتوانن لەرێی سکایپەوە کەسوکاریان ببینن
11/06/2020
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم، لەنێو چاکسازی گەورانی سلێمانیەوە ڕایدەگەەنێت؛ هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چاکسازی گەوران تۆمارنەکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (11/6/2020)، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی چاکسازی گەورانی کرد لە شاری سلێمانی و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هیچ حاڵەتێکی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چاکسازی گەوران تۆمارنەکراوە.
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی راشیگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە کار لەسەر ئەوە دەکەین سزادراوان لەرێی سکایپەوە روبەڕو کەسوکاریان ببینن.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ، تیمێکی تایبەتی پزیشکی بۆ دڵنیابونەوەی زیاتر لە دۆخی تەندروستیان و تووشنەبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەردانی چاکسازی گەورانی سلێمانی بکات و پشکنین بۆ ئەو سزادراوانە بکات، کە پەتای وەرزیان هەیە.