وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم: چەند تونێلێک لە هەرێمی کوردستان دروستدەکەین

12/06/2020

دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایدەگەیەنێت: پڕۆژه‌یان هه‌یه‌ كه‌ چه‌ندین تونێل له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن

ده‌ڵێت: "تونێلێك له‌ ده‌ربه‌ندیخان، تونێلێك له‌ پێنجوێن له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ و تونێلێكی دیكه‌ش له‌ چیای مه‌تین جێبه‌جێ ده‌كرێت."

وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و تونێلانه‌ی كه‌ تا ئێستا كاریان تێدا ده‌كرێت گوتی: “خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مساڵ توانرا پڕۆژه‌ی تونێلی پیرمام به‌ ڕووی هاووڵاتیایندا بكرێته‌وه‌ و پڕۆژه‌ی تونێلی شه‌قڵاوه‌ و هەریر كاركردن تیایدا به‌رده‌وامه‌."


هەواڵی زیاتر