ئامانجی دیالۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا
13/06/2020
نوسینی؛ د. ئەحمەد عەدنان ئەلمەیالی
و. گەیلان عەباس
ناوەندی توێژینەوەی (المستقبل) بۆ توێژینەوەی ستراتیجی، سەبارەت بە ئامانجی دیالۆگی ستراتیجی نێوان
عێراق و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا توێژینەوەیەکی بڵاوکراوەتەوەو تێیدا دەڵێت: ئێستا لەسەروبەندی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عێراقدا،
حکومەتی ئەمەریکا پێشنیاری ئەنجامدانی دایلۆگی ستراتیجی خستە سەر مێزی گفتوگۆی حکومەتی نوێێ عێراق، ئەوەش بەئامانجی گەیشتن بەرێککەوتنامەیەکی نوێ لەنێوانیاندا.
ئەوەی هەردولا ئاماژەیان بۆ کردوە، مەبەست لە دیالۆگی ستراتیجی بۆ دارشتنەوەی پەیوەندییە ستراتیجیی و دیبلۆماسییەکانی نێوان ئەمەریکاو عێراقە. لەگەڵ رێکخستنەوەی پەیوەندییە ئەمنی و سەربازییەکانی نێوانیان، یەکلاییکردنەوەی پرسی مانەوە یاخود سنوردارکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
توێژینەوەکە، لە نوسینی؛ د. ئەحمەد عەدنان ئەلمەیالیە،
ناوەندی توێژینەوەی (المستقبل) بۆ توێژینەوەی ستراتیجی بڵاویکردوەتەوە و لەلایەن گەیلان عەباس_ئەندامی ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆران وەرگێڕانی بۆکراوەو ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویکردوەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەکە کلیکی ئەم لینکە بکە.
کلیک لێرە بکە