وەزیری دارایی هەرێم: ئامانجمانە گرفتەكان لەگەڵ بەغدا چارەبکەین
14/06/2020
وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند؛ دەمانەوێ گرفتەکان لەگەڵ بەغدا لە ڕیشەوە چارەسەر بکەین و هیچ گرفتێکی هەڵپەسێردراو نەمێنێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم لە میانەی پێشوازیکردنی لە کونسڵی تورکیا لە هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە؛ گەشبینین لە ماوەیەكی نزیكدا لەگەڵ بەغدا بگەین بە ڕێككەوتن.
ئاوات شێخ جەناب دەشڵێت؛ دەمانەوێ لە ڕووی ئابوورییەوە پەرە بە پەیوەندیەكانمان بدەین لەگەڵ تورکیا، پێشوازی دەكەین لە وەبەرهێنەران و بازرگانانی توركیا، بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمدا، چونكە لە هەرێمدا ژینگەیەكی باشی وەبەرهێنان ھەیە لەسەرجەم کەرتە ئابوریەکاندا.