د. دەرباز محەمەد: پێوستە رێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ بەغدا لەسەر نەوت و بودجە ئەنجامبدرێت

16/06/2020

 ئەندامانی خانەی راپەڕاند ڕایدەگەیەنێت: پێوستە رێککەوتنێکی گشتگیر لەنێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی موچە و بودجە و شایستە داراییەکان ئەنجامبدرێت.

ئەمڕۆ، لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی، عەدنان عوسمان و دەرباز محەمەد ئەندامانی خانەی راپەڕاندن پێشوازییان کرد لە د.ھەیسەم جبوری، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجمونی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی رەوتی (کەفائات و جەماھیر).

د.دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا جەختمان کردەوە لەسەر گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیر لە بارەی بودجە و نەوت و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا پێداچونەوەیەکی یاسایی لە چوارچێوەی دەستور، بۆ سەرجەم ئەو بابەتانەی جیاوازی و ناکۆکیان لەسەرە.


هەواڵی زیاتر