بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی یەکێتی ئەوروپا سەردانی جێگری سەرۆکی هەرێم ده‌كات

16/06/2020

جێگری سەرۆکی هەرێم  و بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی یەکێتی ئەوروپا، جەخت لە جیبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکەنەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بە هاوڵاتیان.

ئەمڕۆ سێ شەممە (16/6/2020) مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە ڤینسنت کیۆم پۆپۆ، بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی یەکێتی ئەوروپا کرد،

لە کۆبونەوەکەدا مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم، سوپاسی بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی یەکێتی ئەوروپای کرد بۆ هەموو ئەو یارمەتیانەی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ساڵانی رابردوودا لە رێگەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پێشکەشی هاوڵاتیانی هەرێم کراون، هیوای خواست ئەم رۆڵەیان بەردەوام بێت بە تایبەت لەکاتی قەیراندا.

لای خۆشیەوە بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی یەکێتی ئەوروپا، تیشکی خستە سەر پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا حکومەت  سەرقاڵی پیادەکردنییەتی، لەو بارەیەوە وتی پرسەکە یارمەتی دامودەزگاکانی هەرێم دەدات بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری باشتر پێشکەشی هاوڵاتیانی هەرێم بکەن.

باسی لەوەشکرد، رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەیەک هێزی نیشتیمانیدا ئاسایشی هەرێم زامنتر دەکات.


هەواڵی زیاتر