وەزیری دارایی بڕیاری دورخستنەوەی دوو بەرپرس دەدات
21/06/2020
بە فەرمانی وەزیری دارایی هەرێم و بەهۆی وەرگرتنی "باج"ی نایاساییەوە، بڕیاری گواستنەوەی دو بەڕێوەر لە گومرگی مەرزی پەروێزخان دەدرێت و دەگۆڕدرێن.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، ژمارەیەک شۆفێر کە رۆژانە خۆڵی ئاسن و خۆڵی کارگەکان دەگوازنەوە، لە گردبونەوەیەکدا لە مەرزی سەیران بەن ئاماژەیان بەوەکرد کە بەرپرسی لایەنێکی دیاریکراو بەبێ وەسڵ، باج و سەرانەی نایاسایی لە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان وەردەگرێت.
دوای ناڕەزای ئەو شۆفێرانەو بەدواداچون بۆ بابەتەکە، وەزیری دارایی بڕیاری راگرتنی هاوردەکردنی ئەو "خۆڵانە"ی دەرکرد و بڕیارە دو بەرپرسی گومرگیش بگۆڕێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند؛ بە بڕیاری ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، هاتنی ئەو خۆڵانە راگیراوە تا ئەوکاتەی بەدواداچونی ورد دەکرێت و وەگرتنی سەرجەمی ئەو باجە ناڕەسمیانە رادەگییرێن و لە چەند رۆژی داهاتودا بڕیاری گواستنەوەی دو بەڕێوەر لە گومرگی مەرزی پەروێزخان دەدرێت و دەگۆڕدرێن.