ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان کۆڕێک بۆ پاریزگاری سلێمانی سازدەکەن

24/06/2020

ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان لە هەفتەی هەفتەی پێنجەمی زنجیرە کاروچالاکیەکانیدا،  میوانداری د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەکات.

فوئاد جەمال، بەرپرسی گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان بە سایتی گۆڕانی ڕاگەیاند:  ڕۆژی 25\6\2020 کاتژمێر هەشت بە کاتی بەریتانیا لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە، کۆڕێک بۆ پاریزگاری سلێمانی سازدەکەین. ئامانجمانە لە ڕێگەی ئەم جۆرە چالاکیانەوە هەڵسوڕاوانی ڕەوەندی کوردی ئاگاداری کار و خزمەتەکانی بەرپرسەکانی بزوتنەوەی گۆڕانبن لە نێو حیزب و حکومەت.

وتیشی: کۆڕەکە لە ڕێگەی ئۆنلاین و لەسەر تۆڕی ئیزی تؤڵک ئەنجام دە دەین. هه ربەڕێزێک خوازیارە بەشداربێت پەیوەندی بکات بۆ ئەوەی  ڕێو شوێن وکۆدی بە شداربوونی بۆ بێرین.
 
بۆ زانیاری زیاترودابەزاندنی ئەپی کۆبونەوەکە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونانەوە بکەن
     07746151617
Eztalks پێویستە بەشداربوان ئەم ئەپە لای خۆیان داونلۆد بکەن


هەواڵی زیاتر