وەزیری بازرگانی هەرێم بەشێوازی مەیدانی چاودێری وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکات

27/06/2020

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، سەردانی مەیدانی سایلۆکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکات، بەمەبەستی ئاگاداربون لە ئاسان ڕایکردنی مامەڵەی جوتیاران و وەرگرەنی گەنمەکانیان.

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی 24\6\2020 وە سەردانی  دەڤەری ڕاپەڕین و سایلۆکانی  ڕانیە و  پیرەمەگرون و چەمچەماڵی دەستپێکردوە، بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و كێشەو داواكاریەكانی فەرمانگەكان و جوتیاران.

وەزیری بازرگانی هەرێم دەڵێت: ڕاستەوخو سەرپەرشتی و چاودێری پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکەم، بەمەبەستی ئاسانکاری تەواو بۆ جوتیاران، ئاسان ڕایکردنی مامەڵەکانیان لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵی زیاتر