بەوێنە..کۆبونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی دەستیپێکرد
29/06/2020
لە دوەم ڕۆژی کۆبونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان، کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لەشاری هەولێر دەستیپێکرد، بۆ تاوتێکردنی پرسی چاکسازی و دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ دەربازکردنی هەرێمی کوردستان لە قەیرانەکان.
شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، پێشتر ڕایگەیاندبو؛ ڕۆژی دوشەمە لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی دەربازکردنی هەرێم کوردستان لەو قەیرانانەی تێیدایەو سەرپێخستنی پرسی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان و پرسی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
شاندی بزوتنەوەی گۆڕان پێکهاتوه لە ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و عومەر سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە سەرپەرشتی شاندەکە دەکات و لەلایەن مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەوحیزبەوە پێوازیان لێکرا .
فۆتۆ/بڕیار نامیق