عومەر سەید عەلی


پڕۆفایلى عومەر سەید عەلی
رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان
ساڵی (1945) لەگەڕەكی شێخان لەشاری سلێمانی لەدایك بوە.
ساڵی (1974) خانەی مامۆستایانی لەسلێمانی تەواو كردوە.
هەمان ساڵ بوەتە پێشمەرگە.
دوای نسكۆی شۆڕش لەژیانی سیاسی بەردەوام بوە، ساڵی
(1975) بوەتە ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان.
ساڵی (1976) لەگەڵ شەش سەركردەی كۆمەڵە دەستگیر كران‌.
لە (11/7/1976) بە شەش ساڵ زیندانی سزا دراوە.
ساڵی (1979) بەر لێبوردنی گشتی كەوتوە و ئازادكراوە.
دوای ئازادبونی لەزیندان بە ئەندامی سەركردایەتی
كۆمەڵە، سەركردایەتی یەكێتی هەڵبژێردراوەتەوە.
ساڵی (1980) بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە لەبناری كێوەڕەش
بریندار بوە، پاشان رەوانەی سوید كراوە، سەرپەرشتی رێكخستنەكانی یەكێتی كردوە
لەئەوروپا.
لەسەرجەم كۆنگرەكانی یەكێتی بەئەندامی سەركردایەتی‌ و
پاشان مەكتەبی سیاسی هەڵبژێراوە.
ساڵی (1992) بوەتە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان.
ساڵی (2009) دەستی لەئەندامییەتی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
كێشایەوە.
یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان.
کۆکاری فراكسیۆنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بوە.
رۆژی (25/7/2017) بە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
هەڵبژێردرا.
رۆژی (14/9/2019) جارێکی تر بە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی
گۆڕان هەڵبژێردرایەوە