بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌و هاوكارانه
له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێمدا دابمه‌زرێنی.
ژوری رۆژنامەوانی، دامەزراوەی میدیایی بزوتنەوەی گۆڕانە. بەپێی پەیڕەوی
ناوخۆی ژورەکە بەرپرسە لە رەنگدانەوەی هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان و،
بۆچونەكانی لە روداوەكانی ناوخۆی كوردستان و عێراق و دەرەوەی كە لەلایەن
جڤاتی نیشتیمانییەوە دائەڕێژرێت و، لەلایەن خانەی راپەڕاندنەوە جێبەجێ
ئەكرێ.
ئه‌م ژوره ئامانجێتی هاوئاهەنگی بسازێنێ لەنێوان رۆژنامەنوسان و
به‌رپرسانی باڵای بزوتنەوەی گۆڕاندا، هەوكات له‌هه‌وڵی گه‌یاندنی زانیاری و
هه‌ڵوێسته‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌یه بۆ هاونیشتیمانیان له رێی سایتی فەرمی و
په‌یجی فه‌رمی له سۆشیال‌میدیا و کەناڵە میدیاییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.
ژوری رۆژنامەوانی، به‌پێی توانا رۆژنامەنوسان له هه‌ڵوێستی سیاسی و
لێدوانی فه‌رمی و زانیاریی گشتی تایبەت به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاگادار
دەکاتەوە، له‌ڕێگه‌ی:
_زانیاری و راگەیەندراوی فەرمی.
_لێدوان و زانیاری كه ئاراسته‌ی ناونیشانی ئه‌لیكترۆنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كرێ.
_كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی.
_لێدوانی زاره‌كی و لێداون لە ڕێی ئیمەیڵ و تەلەفۆنەوە له كاتی پێویست و لە دەرفەتی گونجاو‌دا.
بۆ پەیوەندیکردن بە سایتی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕانەوە:
ئیمەیڵ:[email protected]
بۆ په‌یوه‌ندی كردن به به‌شی په‌یوه‌ندی گشتی ژوری رۆژنامه‌وانی:
ژمارە تەلەفۆن: ٠٧٧٠٨١٠٦٦٣٦