‌رادیۆی گۆڕان كتێبێكی ده‌نگیی نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوده‌كاته‌وه‌ ‌‌

22/12/2019


ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22/12/2019، ساڵرۆژی له‌دایكبونی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، رێبه‌ری نیو سه‌ده‌ له‌ خه‌باتی گه‌لی كورد-ه‌.
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، جگه‌ له‌وه‌ی یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی كورد و ئه‌ندازیاری راپه‌رین و دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌، روناكبیر و مێژونوس و قه‌ڵه‌مێكی دیاری گه‌لی كورده‌ و خاوه‌نی زیاتر له‌ (30) كتێب و چه‌ندین وتار و توێژنه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌.
له‌ساڵیادی له‌دایكبونیدا، رادیۆی گۆڕان كتێبی (به‌ده‌م رێگاوه‌ گوڵچنین - چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ مێژوی رۆژنامه‌وانیی كوردی 1898 - 1958) (كتێبی دوه‌م - به‌رگی یه‌كه‌م) به‌شێوه‌ی ده‌نگیی بڵاوده‌كاته‌وه‌.
سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كتێبه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن رادیۆی گۆڕان-وه‌ تۆماركراوه‌ و كاوان كه‌ریم خوێندویه‌تیه‌وه‌، به‌ده‌نگ له‌ به‌شی (گه‌نجینه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا) به‌رده‌سته‌ و ده‌توانن له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ گوێبیستنی بن.

لێره‌ گوێبیستی كتێبه‌كه‌ بن به‌شێوه‌ی ده‌نگیی