نوسراودانی وشە به‌شداری لە دوەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی سلێمانی ده‌كات
18/11/2020
نوسراودانی وشه، بۆ جاری سێهه‌م له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب به‌شداره‌بێت و سەرجەم زنجیرە کتێبی "بەدەم رێگاوە گوڵ‌چنین" و چەندین لێکۆڵینەوە و کتێبی نوسەران لەسەر ژیان و رۆڵی سیاسی نەوشیروان مسته‌فا ده‌خاته‌ڕوو.
جه‌ماوه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری نوسراودانی وشە به سایتی فه‌ڕمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ڕاگه‌یاند: له پێشانگای كتێبی سلێمانی سەرجەم زنجیرە کتێبی "بەدەم رێگاوە گوڵ‌چنین" به‌رده‌ست ده‌بێت له‌گه‌ڵ چەندین لێکۆڵینەوە و کتێبی نوسەران لەسەر ژیان و رۆڵی سیاسی کاک نەوشیروان و ١٠ جۆر کتێبی سیاسی و ئابوری "ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان"یش بەردەست ئەبن.
ئه‌مه سێهه‌مین جاره نوسراودانی وشه به كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می پڕخوێنه‌ر و به‌بڕشت به‌شداری پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی كتێب ده‌كات،
یەکەم جار ٢٠١٣ لەسەر راسپاردەی رەوانشاد "نەوشیروان مستەفا" و بە هاوکاری ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەڵمانیا بەشدار لە پەنجاودوەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا كردوه، له ساڵی ٢٠١٧ بۆ جاری دووەم به‌شداری له هه‌مان پێشانگا كردوه ، له ئێستاشدا یه‌كێكه له به‌شداره‌كانی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبی سلێمانی.