کتێبی "رامانێک لە نەوشیروان مستەفا" بڵاودەکرێتەوە
18/05/2021
کتێبی "رامانێک لە نەوشیروان مستەفا" لە نوسینى مەجید ساڵح ئامادەیە بۆ چاپکردن، کتێبە رامانێکە لە خەبات و تێکۆشانی پەنجا ساڵەی نەوشیروان مستەفا لە وێستگە جیاجیاکانی ژیانی لە زمانی بەڵگەنامەکانەوە.
لەبارەی ناوەرۆکی کیتێبەکەوە مەجید سالح نوسەری کتێبەکە، بە دیجیتاڵ میدیایی(KNN)ی راگەیاند: سەرەتای کتێبەکە لە بارەی ناسۆنالیزمی کوردییەوەیە، دواتر قۆناغە جیاجیاکانی ژیانی کاک نەوشیروانم نوسیوەتەوە، کە قۆناغەکان لە مێژووی کۆمەڵەوە دەستپێدەکات تاکاتى کۆچی دوایى.
نوسەر رونیکردەوە، لە شێوازی نوسیندا پشتی بە میتۆدی مێژووی بەستووە، جگە لە چاوپێکەوتنی چەندین هاوڕێی نزیکی کاک نەوشیروان لە قۆناغەکانی ژیانیدا.
هەروەک باسى لەوەشکرد، کتێبەکە پشت بە ستووە بە چەندین بەڵگە و دیکیۆمێنت و نامەی دەست نووسی کاک نەوشیراوان کە بۆ یەکەمجارە بڵاودەکرێنەوە و زیاتر لە (150) لاپەڕەی کتیێبەکە پێکدەهێنن.
نوسەری کتێبى رامانێک لە نەوشیروان مستەفا وتیشى:" ئەم کتێبە وەڵامێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی دەخوازن لە دوای کۆچی دوایی کاک نەوشیروانەوە مێژووەکەى بشێوێنن، چونکە بە شێوازێکی ئەکادیمی وەڵامی زۆرێک لەو تۆمەتانەی داوەتەوە.
کتێبی "رامانێک لە نەوشیروان مستەفا" لە زیاتر لە (680)لاپەڕە پێکدێت، بە وتەى نوسەر لە سەرەتاکانی مانگی حوزەیران دەکەوێتە بەردیدی خوێنەران.