دەستەى بازنە و بەڕێوەبەرى ئەنجومەنى قەزاى هەولێرى بزوتنەوەى گۆڕان هەڵبژێردران
29/06/2024
ئەمڕۆ شەممە
(٢٩ى٦ى٢٠٢٤)، لە ژێر بڕیار و راسپاردەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان
و بڕیارى جڤاتى نیشتمانى، هەڵبژاردنى ناوخۆیی بۆ دەستەى بازنە و بەڕێوەبەرى ئەنجومەنى
قەزاى هەولێر بەڕێوەچو.
هەڵبژاردنەکە
لە چوارچێوە پرۆسەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و هەنگاوەکانى رێکخستنەوە و نوێکردنەوەى
ئۆرگانەکانى بزوتنەوەى گۆڕاندایە لە ئەنجومەنى قەزاکانەوە بۆ جڤاتى نیشتمانى و خانەى
راپەڕاندن و پێشتریش دەستەى بەڕێوەبەرى نوێى هەریەکە لە ئەنجومەنى قەزاکانى (سلێمانى،
رواندوز، دوکان ، شارەزور، شارباژێر، ماوەت، چۆمان، پێنجوێن، سەیدسادق، هەڵەبجە، شەقڵاوە
و سۆران، کەلار، کفرى، کۆیە و دەشتى هەولێر، کەرکوک، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، مەخمور
و دوزخورماتو، زاخۆ و رەوەندى کوردى) هەڵبژێردراون.
بڕیاریشە
هەڵبژاردنى ناوخۆیی لە تەواوى ئۆرگانەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێوەبچن بە ئامانجى
نوێبونەوە و ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ و روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان.