ڕاگەیاندراوێك لە ئەنجومەنى قەزاى هەولێری بزوتنەوەی گۆڕانەوە
03/09/2024
ئەنجومەنى مەکۆی قەزای
ناوەندی هەولێرى بزوتنەوەى گۆڕان هەوڵێکى پارتى بەدرۆ دەخاتەوە و رایدەگەیەنێت؛ پارتی
و یەكێتی لەوەتەى دەسەڵاتداری رەھای كوردستانن یان خەریكی شەڕی ناوخۆ بون یان خەریكی
دزی وگەندەڵی بون و داھات و سامانی وڵاتیان بەش كردوە، ئێستاش كە نزیك دەبینەوە لە
ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەوان چونكە ھیچیان پێ نیە بۆ خەڵكی كوردستان خەریكی
شەرێكی میدیاین و دەیانەوێ بە درۆ و چەواشەكاری خەڵكی كوردستان فریو بدەنەوە.
هەروەک دەڵێت: نیشاندانى کۆمەڵێک گەنجی خێر لەخۆ نەدیو کە گوایە هەڵسوڕاو و ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕانن و چونەتە ناو ڕیزەکانی
پارتی دیموکرات، جگە لە درۆیەکی ڕووت بەڵگەی ئیفلاسی سیاسییە و هیچى تر.
دەقى راگەیەندراوەکە:
پارتی وەک هەمیشە بەڵگەی ئیفلاسی سیاسی خۆیمان بۆ بەیان دەکات
ھێزی دۆڕاو و لاربوەوە بە درۆ ڕاست نابێتەوە..
پارتی و یەكێتی لە ساڵی ١٩٩٢ كە دەسەڵاتداری رەھای كوردستانیان لابوە یان
خەریكی شەڕی ناوخۆ بون یان خەریكی دزی وگەندەڵی بون و داھات و سامانی وڵاتیان بەش
كردوە، ئێستاش كە نزیك دەبینەوە لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەوان چونكە ھیچیان
پێ نیە بۆ خەڵكی كوردستان خەریكی شەرێكی میدیاین و دەیانەوێ بەم درۆ و چەواشەكاریە
جارێكی دی فریوی خەڵكی كوردستان بدەن.
بۆیە
وەک کاری هەمیشەیان کە لەسەرەوە باسمان کرد . ئەمڕۆ کۆمەڵێک گەنجی خێر لەخۆ نەدیوی
ئەو کوردستانەیان هێناوەو کۆبونەوەیان لەگەڵ کردون ، گوایە ئەوانە هەڵسوڕاو و ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕانن و چونەتە ناو ڕیزەکانی
پارتی دیموکرات، ئێمەش دەڵێین جگە لە درۆیەکی ڕووت هیچی ترتان پێنیە و پەتی درۆ زۆر
کورتە و لە جیاتی ئەم یاریە ناشرینە دوبارەیە كە لەسەردەمی مەلایی وجەلالیەوە دەستان
پێكردوە ھیچ ئەنجامێكی نەبوە، بڕۆن بیر لەوە
بكەنەوە لەم سەردەمی پێشكەوتنە ڕێگەی نوێ تاقی بكەنەوە بۆ ئاشتكردنەوەی خەڵك.
هەر بۆیە وەک ڕەوان شاد نەوشیروان
مستەفا دەیفەرمو ئەوانە تەنها درۆ و دراویان بەدەستەوەماوە ئەگەر ئەوەشیان نەمێنێ ئەوا وەک هەمبانەی فوو تێکراو لەشوێنی خۆیان بەتاڵ
دەبنەوە . بۆیە پارتی وەک بازرگانێکی موفلیس بەدوای دەفتەری قەرداراندا دەگەڕێ
.
ئەنجومەنى مەکۆی قەزای
ناوەندی هەولێر
٣/٩/٢٠٢٤