‎ناوەڕۆكی كۆبونەوەی نائاسایی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

13/07/2024

‎وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، ناوەڕۆكی كۆبونەوەی نائاسایی جڤاتی نیشتمانی ئاشكرا دەكات و دەڵێت: هەڵسەنگاندن و پێداچونەوە و بەدواداچونی ئەو هەنگاوانەی گیراونەتەبەر بۆ ئامادەكرنی لیستەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەولێر و دهۆك كرا و هەمو ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی جەختیانكردەوە لەوەی چۆن بزوتنەوەی گۆڕان بەهێزتر بكەین.

‎دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: كۆبونەوەی ئەمڕۆی چڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان نائاسایی بو، لەبەر ئەوەی بەرەو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەڕۆین، بۆ هەڵسەنگاندن و پێداچونەوە و بەدواداچونی ئەو هەنگاوانەی گیراونەتەبەر بۆ ئامادەكرنی لیستەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەولێر و دهۆك.

‎خاڵێكی گرنگ كە هەمو ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر رەزامەندن ئەویش ئەوەیە چۆن بتوانین بزوتنەوەی گۆڕان بەهێزتر بكەین و ببێتەوە جێگەی تموح و ئەو ئاستی داواكارییەی خەڵك هەیەتی بۆ ئەوەش پێویستمان بە گفتوگۆی راستەوخۆ هەیە لەگەڵ ژمارەیەیەك كارەكتەر، كەسایەتی، ناوەندی رۆشنبیری و رۆژمانەوانی و سیاسی كە ئەمانە خەڵكی دیار و خۆشەویستن و بەخەم بەرژەوەندیەكانی میللەتەكەمانەوەن و بەخەم بەهێزكردنەوە و سەرپێخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕانن بۆ ئەوەی هەمومان بەیەكەوە لەناو قەوارەی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕانەوە بتوانین بە گوتارێكی سیاسی و میدیایی كە وەڵامگۆری ئەم پێداویستیانەی ئێتای كۆمەڵگەی كوردستان بێت ئەم گفتوگۆیانە دوەستپێ بكەین.
‎وتیشی: ئەمە خاڵێكی گرنگە سەبارەت بەئێمە و ئەو هاوڕێیانەش كە ئامادەییان دەربڕیوە لەم قۆتاغەدا بەیەكەوە كاربكەین و شان بخەینە بەر ئەو بەرپرسیارێتییە نیشتیمانییە نەتەوەییەی كە ئێستا كۆمەڵگەی كوردستان پێویستییەتی.
‎پەیوەست بە هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنی سیاسی دیكە، دلێر عەبدولخالق دەڵێت: لایەنی سیاسیی هەبوە كە داوای لە بزوتنەوەی گۆڕان كردوە لە چوارچیبوەی هاوپەیمانییەتییەك كۆببینەوە، بەڵام جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بڕیاریان داوە بزوتنەوەی گۆڕان خۆی هاوتەریب لەگەڵ كۆمەڵێك كەسایەتی كە خەڵكی دیار و خۆشەویست و خاوەن مەبدەئن، بتوانین گفتوگۆ بكەین بێنەوە ناو بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئەوەی وەكو یەكە رێكخراوەییكەی بزوتنەوەكە و لیستەكانمان بەهێز بكەینەوە.
‎ئاماژەی بەوەشكرد، هەندێك بڕیاری چارەنوسساز هەیە بەنیسبەت بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ پێداچونەوە بە رێككەوتنەكان لەگەڵ لایەنە سیاسسیەكان و چۆنیەتی ئامادەبونی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی خۆجێی و حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەمو ئەم بابەتانە بونە بابەتی رۆژەڤ.
‎وتیشی: یەكێكی دیكە لە تەوەری گفتوگۆكانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان كە زۆر گرنگە كە خەڵكی هەرێمی كوردستان بیزانێت، بزوتنەوەی گۆڕان موڵكی تەنها ئەو كەسانە نییە كە لەناو پەیكەرە رێكخراوەییكە كار دەكەن بەڵكو موڵكی خەڵكی هەرێمی كوردستان و هەمو ئەو كەسانەیە كە رۆژێك كاریان لەناو بزوتنەوەكە كردبێت نەكردبێت ئێمە خۆشحاڵێن كە پێكەوە كاربكەین و پێداچونە بكەین بە خەتی سیاسی بزوتنەوەكە و ئامادەین بەرمەبنای داواكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بزوتنەوەی گۆڕان راستە رێ بكەین و گۆڕان دۆخەكەی باشتر بكەین و بزوتنەوەی گۆڕان بەدامەزیاوەیی بكەی


هەواڵی زیاتر