چۆمان محەمەد: بەناوى یاساى وەبەرهێنانەوە زەوی هەڕاج کراوە

22/07/2024

چۆمان محەمەد، رێکخەری ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ بەدرێژایی 18 ساڵی رابردو لەژێر چەتری یاسای وەبەرهێناندا زۆرترین زەوی كوردستان بەهەدەردراوە و لە فۆڕمی یاسا و ڕێنمایدا دراوەتە وەبەرهێن و كۆمپانیا و خواپێداوان.

دەشڵێت: یاساى وەبەرهێنان پێویستى بە هەموار کردنەوەیە، چونکە زۆربەی زۆری ئەو زەویانەی بۆ وەبەرهێنان تەرخانكراوە خۆی دەبینێتەوە لە پڕۆژەی نیشتەجێبون، لە كاتێكدا نە كێشەی نیشتەجێبون چارەسەربوە و نە خەڵكە هەژارەكەش سودی بینیوە، لەبەرامبەریشدا وەبەرهێنانی پیشەسازیی وبازرگانی وهونەری و وەرزشی زۆر لاواز گەشەی كردوە.

رێکخەرى ژورى یاسایی ئاماژە بەوە دەکات کە ئێستا دۆخێک دروستکراوە بە بەرچاوی هەموانەوە لەژێر ناوی وەبەرهێناندا زەویەكانی سلێمانی هەڕاج دەكرێت، بۆیە دەبێت پەرلەمانێکى کارا رێگری لەم تاڵانكاریە بكات و ئاسانكاربێت بۆ وەبەرهێنان لە بوارەكانی تر جگە لە بواری نیشتەجێبون.


هەواڵی زیاتر