چۆمان محەمەد: بزوتنەوەى گۆڕان بەردەوام هەڵوێستى بەرامبەر داگیرکارییەکانى سەر موڵکى گشتى هەبوە

18/09/2024


رێکخەری ژوری یاسای بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، داگیرکردنی زەوی ئاڕاستە کراوە بە مەبەستی سپی کردنەوەی پارە و پێویستە کار بکرێت بۆ هەمواکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان بۆ رێگری کردن لە داگیرکارییەکان.

رێکخەری ژوری یاسای بزوتنەوەی گۆران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی بەردەوامی هەبوە بەرامبەر بەو داگیرکاریانەی بۆ سەر موڵکی گشتی و زەویە کشتوکاڵییەکان ئەنجام دەدرێت.

وتیشی: داگیرکردنی زەوی و موڵکی گشتی ئاراستەکەی گۆڕاوە بۆ سپیکردنەوەی پارەو دروستکردنی چەند دەوڵەمەنێکی ناڕاستەوخۆی حیزبی و داگیرکردنەکان تەنها لە زەوی نمونەوەی نەماوەتەوە بەڵکو پەلیکێشاوە بۆ زەوی کشتوکاڵی شوێنی دیاری شار.

ئاماژەی بەوەشکرد، بزوتنەوەی گۆڕان لە بەرنامەی کاریدایە بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کاربکرێت بۆ هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان کە لەڕێگەیەوە ئەو هەمو داگیرکاریە ئەنجام دەدرێت، جەختیشی کردەوە، دەبێت کار بە یاسای چاکردن و باشترکردنی ژینگە بکرێت.

ئەمڕۆ دەستەى داکۆکى لە سروشت و موڵکى سلێمانى سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان-یان لە شارى سلێمانى کرد و لەگەڵ عومەر سەید عەلى و ژمارەیەک لە بەرپرسانى بزوتنەوەکە کۆبونەوە و پرسى داگیرکردنى موڵک و زەوى و زارى گشتى لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە تەوەرى سەرەکیی گفتوگۆکانیان بو.


هەواڵی زیاتر