وەفدێکى ژورى رەوەندى کوردى سەردانى مەکۆى سەیدسادق و پێنجوێن دەکات

05/09/2024

وەفدێکى ژورى رەوەندى کوردى بزوتنەوەى گۆڕان، بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکان و هەماهەنگى زیاتر و کارى پێکەوەیی بە ئامانجى بەهێزکردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و بەرەى خەڵک، سەردانى مەکۆى سەیدسادق و پێنجوێن دەکات و لەگەڵ باژێروان و دەستەى ئەنجومەنى هەردو قەزا کۆبونەوە.

لەسەردانى وەفدەکەدا کە پێكهاتبون لە فوئاد جەمال سەلام  رێكخەری ژووری ڕەوەندی كوردی، پەری ئەحمەد نوێنەری ئافرەتانی ئەوروپا لە جڤاتی نیشتمانی و زاگرۆس محمد
‎بەرپرسی گۆشەی ئەوروپای ناوەند، ئاسۆ حەسەن بازنەوانی شاری كۆڵن لە ئەڵمانیا و ڕۆز دڵشاد بەرپرسی پەیوەندیە سیاسیەكانی ئەنجومەنی فینلاند، سالار شێخ عەبدوڵا هەڵسوڕاوى گۆڕان، گفتوگۆ لەبارەى دۆخى سیاسى و پێشهاتە نوێیەکان و دۆخى رەوەندى کوردى و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و هەڵبژاردنى پەرلەمان کرا.

لە دیدارێکدا کە باژێروان و بەشێک لە ئەندامانى ئەنجومەنى دەستەى قەزا و هەڵسوڕاوان بەشداربون، گفتوگۆ دۆخى ناوخۆیی و چۆنیەتى پتەوکردنى پەیوەندییەکان و کارى پێکەوەیی و هەنگاوەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بەتایبەت تەواوکردنى پڕۆسەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کرا بە ئامانجى ئامادەكاریی بۆ قۆناغی نوێ و روبەڕوبونەوى ئاڵنگارییەکان و یەکخستنى هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و بەرەى خەڵک.

هاوکات وەفدى رەوەندى کوردى بە یاوەرى شاخەوان رەئوف بەگ سەردانى گلكۆی شەهیدی دورە وڵات زانای حاجی بەكریان کرد و وەفا و بەڵێنى بەردەوامییان لەسەر بەرنامەى سیاسى گۆڕان دوپاتکردەوە.


هەواڵی زیاتر