ئۆرگانەكانی رەوەندی كوردی: لیستی (114)ی گۆڕان و كاندیدانی سەربخەین

06/10/2024

ئۆرگانەكانی رەوەندی كوردی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی دواین پێشهاتەكان و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوە.

لە كۆبونەوەكەدا كە لە رێگەی وێبناری زووم ئەنجامدرا و زۆرینەی هەڵسوڕاوانی ئۆرگانەكانی رەوەندی كوردی بزوتنەوەی گۆڕان تێیدا بەشداربون، فوئاد جەمال رێكخەری ژوری رەوەند بەرچاوڕونی دا لەبارەی ئامادەكارییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و بانگەشەی لیستی (114)ی بزوتنەوەی گۆڕان.

لای خۆیانەوە بەشداربوانی كۆبونەوەكە جگە لە خستنەڕوی سەرنج و پێشنیازەكانیان بۆ سەرخستنی پڕۆسەكە، جەختیانكردەوە هەمو هەوڵ و توانایان دەخەنەگەڕ بۆ پشتیوانی كاندیدانی گۆڕان و سەرخستنی لیستی (114)ی بزوتنەوەی گۆڕان.


هەواڵی زیاتر