ژورى روەندى کوردى: داکۆکیکار دەبین لە جێبەجێکردنی بەرنامەى سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان

07/09/2024

ژوری رەوەندی کوردی بزوتنەوەى گۆڕان چالاککردنەوەى ئۆرگانەکان و پرسی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان تاوتوێ دەکات.

لە کۆبونەوەى ژورى رەوەندى کوردى و ئۆرگانەکانى ژورەکە کە لە رێگاى وێبنارى زوم ئەنجامدرا، فوئاد جەمال رێکخەرى ژورى رەوەندى کوردى بەرچاوڕونى دا لەبارەى دوایین ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردنی ناوخۆیی و پرسى تەواوکردنى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و خانە و رێکخەرى گشتى و هەوڵەکانى ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ، هاوکات بارودۆخى سیاسی کوردستان و سەرلەنوێ رێکخستنەوە و چالاککردنەوەى ئۆرگانەکان و سەردانەکانى ژوری رەوەندی کوردی لە هەرێمى کوردستان.

ئامادەبوانی کۆبونەوەکە سەرنج و بۆچونی خۆیان پەیوەست بە تەوەرەکانى کۆبونەوەکە خستەڕو، جەختیش کرایەوە ئۆرگانەکانى ژورى رەوەندى کوردى بەیەکگرتووی کاربکەن بۆ روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان و قۆناغى نوێ و داکۆکی کردن لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەى سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان.


هەواڵی زیاتر