کاردۆ محەمەد: بزوتنەوەی گۆڕان دەیەوێت پەرلەمان کارا بکاتەوە و شکۆی بۆ بگەڕێنێتەو.

07/10/2024

کاردۆ محەمەد سەرۆکی کەمپینی هەڵبژاردنی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بزوتنەوەی گۆڕان دەیەوێت ئەمجارە لەرێگەی ئۆپۆزسیۆن بونەوە، پەرلەمان کارا بکاتەوە و شکۆ بۆ پەرلەمان بگەڕێنێتەوە.

سەرۆکی کەمپینی هەڵبژاردنی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەكرد: گۆڕان لەناو خەڵکەوە هاتوە و بەگەڕانەوەشی بۆلای خەڵک، دەبێتەوە ئەو هێزەی ئومێدی زۆری دروستکرد و وتیشی: هەڵبژاردنی ئەمجارە تاکە هەڵبژاردنە گۆڕانکاری دروستبکات، بۆیە بەشداری کارای هاوڵاتییان لە پرۆسەی هەڵبژاردن گرنگە.

کاردۆ محەمەد راشیگەیاند، لەگەڵ ئەوەی داوای لێبوردنیان لە خەڵک و دەنگدەرانیان کردوە، بەڵام مەبەستیانە چاکسازی بکەن.


هەواڵی زیاتر