ئەندامێکی ژووری هەڵبژاردن: دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە دەنگدانی تایبەت بەڕێژەی (20%) زیادی کردووە
19/10/2024
ئەندامێکی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی ڕایدەگەیەنێت؛ بەپێ ئەنجامە نافەرمییەکان و ئەو زانیاریانەی لە چاودێرەكانەوە بۆمان گەڕاوەتەوە دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە دەنگدانی تایبەت بەراورد بە دەنگدانی (2021) بەڕێژەی (20%) زیادی کردووە.
ئاماژەی بەوەشكردوە زیادكردنی دەنگەكان لەکاتێکدایە بە مەبەست ژمارەیەکی زۆری دەنگە تایبەتەکانی هۆبەی پاسەوانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەو كادرانەمان كە پێویستبو لە دەنگدانی تایبەت دەنگ بدەن خراونەتە سەر دەنگدانی گشتی و رۆژی یەكەمشەممە دەنگ دەدەن.
وتیشی: دوای هەڵوێست و بڕیارەكانی چەند رۆژی رابردوی بزوتنەوەی گۆڕان خەڵكێكی زۆر تەنانەت ئەو كەسانەی پێشتر بە هەر هۆكارێك زویر بون، نەك تەنها گەڕاونەتەوە ریزەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵكو بە چڕی كار دەكەن بۆ بەهێزكردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و بەوپێیە ئەنجامی كۆی پڕۆسەكە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان جیاواز دەبێن و دەنگەكانمان زیاد دەكات.