بزوتنەوەى گۆڕان: بە یەکگوتاری کوردستانی و کاری پێکەوەیی وەڵامی مەترسی و ئاڵنگارییەکان بدەینەوە

16/01/2024

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ لەکاتێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانى سەر هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان دەکەین و، هاوبەشی خەمی بنەماڵەی قوربانیان و هیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، داواکارین لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بە یەکگرتویی و یەکگوتاری کوردستانی و کاری پێکەوەییمان؛ وەڵامی ئەو مەترسی و ئاڵنگارییانە بدەینەوە، کە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان دەکەن.


راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕان ەوە

       بەداخەوە، شەوی ڕابردو، لەڕێگەی هێرشی ئاسمانی، هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە ئامانج گیرا، کە بەداخەوە شەهید و برینداری سڤیلی لێکەوتەوە.
       ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، لەکاتێکدا سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین و، هاوبەشی خەمی بنەماڵەی قوربانیان و هیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، داواکارین لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بە یەکگرتویی و یەکگوتاری کوردستانی و کاری پێکەوەییمان؛ وەڵامی ئەو مەترسی و ئاڵنگارییانە بدەینەوە، کە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان دەکەن.

بزوتنەوەی گۆڕان
١٦ی ١ی ٢٠٢٤


هەواڵی زیاتر