جڤاتی نیشتمانیی: چارەسەری ڕیشەیی بۆ قەیرانی خزمەتگوزاری و سوتەمەنی بدۆزرێتەوە
15/08/2026
ڕاگەیەندراوی فەرمی
جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان دوایین پێشهات و پەرەسەندنە
سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە و دۆخی ناوخۆیی و هەنگاوەكانی
خۆڕێكخستنەوە، لەپاڵ هەڵوەستەکردن لەسەر ئەو قەیرانە ناوخۆییانەی بەرۆکی هاونیشتمانیانیان
گرتوە، تاوتوێ دەكات.
لە كۆبونەوەكەیدا كە ئەمڕۆ شەممە )١٥ی ئابی ٢٠٢٦(، لە مەكۆی سەرەكی لە شاری
سلێمانی ئەنجامیدا، جڤاتی نیشتمانی هەڵسەنگاندنی بۆ ڕووداوەکانی ناوچەکە کرد و جەخت
لەسەر گرتنەبەری سیاسەتی "بێلایەنیی ئەرێنی" بۆ کورد کرایەوە، وەک تاکە بژاردەی
عەقڵانی بۆ زامنی پاراستنی دەستکەوتەکان و دوورخستنەوەی هەرێم لە ئاگری جەنگ و پارێزگارییکردن
لە دەستکەوتە نەتەوەییەکان.
هاوكات کۆبوونەوەکە بە نیگەرانییەکی قووڵەوە گفتوگۆی لەبارەی
ئەو قەیرانە یەک لەدوای یەکانە کرد، کە بەرۆکی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی گرتووە
و لەو بارەیەوە ڕایدەگەیەنێت: ئەرکی لەپێشینە دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی و خێرایە بۆ
کێشەکان؛ بەتایبەتیش باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک (کارەبا، ئاو، و دابینکردنی
سووتەمەنی). ئەم خزمەتگوزارییانە مافی سەرەتایی و دانەبڕاوی خەڵکن و ناکرێت لەژێر هیچ
پاساوێکدا فەرامۆش بکرێن، یان وەک بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییان بهێڵرێنەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
جڤاتی نیشتمانیی:
چارەسەری ڕیشەیی بۆ قەیرانی خزمەتگوزاری و سوتەمەنی بدۆزرێتەوە
ئەمڕۆ، شەممە )١٥ی ئابی ٢٠٢٦(،
جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی
خۆی گرێ دا. ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکرێکردنی دوایین پێشهات و پەرەسەندنە
سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە، لەپاڵ هەڵوەستەکردن لەسەر ئەو قەیرانە
ناوخۆییانەی بەرۆکی هاونیشتمانیانیان گرتووە.
لە سەرەتادا، جڤاتی نیشتمانی بە خوێندنەوەیەکی واقیعییانە
هەڵسەنگاندنی بۆ ڕووداوەکانی ناوچەکە کرد. لەو بارەیەوە جەخت لەسەر گرتنەبەری سیاسەتی
"بێلایەنیی ئەرێنی" بۆ کورد کرایەوە، وەک تاکە بژاردەی عەقڵانی بۆ زامنی
پاراستنی دەستکەوتەکان و دوورخستنەوەی هەرێم لە ئاگری جەنگ و پارێزگارییکردن لە دەستکەوتە
نەتەوەییەکان.
کۆبوونەوەکە بە نیگەرانییەکی قووڵەوە گفتوگۆی لەبارەی ئەو
قەیرانە یەک لەدوای یەکانە کرد، کە بەرۆکی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی گرتووە. لەو
بارەیەوە ئەرکی لەپێشینە دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی و خێرایە بۆ کێشەکان؛ بەتایبەتیش
باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک (کارەبا، ئاو، و دابینکردنی سووتەمەنی).
ئەم خزمەتگوزارییانە مافی سەرەتایی و دانەبڕاوی خەڵکن و ناکرێت لەژێر هیچ پاساوێکدا
فەرامۆش بکرێن، یان وەک بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییان بهێڵرێنەوە.
لە کۆتایدا، هەڵسەنگاندنێکی بابەتییانە بۆ دۆخی ڕێکخراوەیی
و دوایین گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان کرا. جەخت لەسەر پێویستیی خێراکردنی
هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدائی سەرجەم دامەزراوەکان، ژوورەکان،
مەکۆکان و ئۆرگانەکانی دیکەی بزووتنەوەکە کرایەوە.
جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان
١٥ی ئابی ٢٠٢٦