بزوتنەوەی گۆڕان: سلێمانی شایستەی گەشەپێدانێکی هەمەلایەنە
14/11/2026
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت سلێمانی شایستەی گەشەپێدانێکی هەمەلایەنە وەفاداری بۆ سلێمانی و مێژووەكەی، بە خزمەتکردنی خەڵکەکەی پێوانە دەکرێت.
لەو ڕاگەیەنراوەدا كە بە بۆنەی یادی (٢٤٢) ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی ەوە. بڵاوی كردەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی دانیشتوانی ئەم شارە و خەڵکی کوردستان دەکات و تێیدا هاتووە، سلێمانی لە ڕەگ و ڕیشەیی حوکمڕانیی بابانەوە بونیاد نراوە؛ شارێک کە زمان و ئەدەبی کوردی تێیدا گەشەیان سەندووە و ڕۆشنبیری، زانست و هونەر بوونەتە بەشێک لە ناسنامەی. ئەم شارە بە ژیانی سیاسیی زیندوو، کەلتووری ڕەخنەگرتن، فرەڕەنگیی کۆمەڵایەتی و ڕۆحی پێکەوەژیان، نەوەی دوای نەوە مرۆڤی بەهرەمەند و خاوەن هەڵوێستی پێگەیاندووە. لە شۆڕش و جوڵانەوە و ڕاپەڕینەکانی گەلی کوردستانیشدا، پەناگەی تێکۆشەران و مەیدانی داواکاریی ئازادی و ڕزگاری نیشتمانی بووە.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
یادی سلێمانی بەرز و شکۆدار بێت
بە بۆنەی یادی (٢٤٢) ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی ەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دانیشتوانی ئەم شارە و خەڵکی کوردستان دەکەین.
سلێمانی لە ڕەگ و ڕیشەیی حوکمڕانیی بابانەوە بونیاد نراوە؛ شارێک کە زمان و ئەدەبی کوردی تێیدا گەشەیان سەندووە و ڕۆشنبیری، زانست و هونەر بوونەتە بەشێک لە ناسنامەی. ئەم شارە بە ژیانی سیاسیی زیندوو، کەلتووری ڕەخنەگرتن، فرەڕەنگیی کۆمەڵایەتی و ڕۆحی پێکەوەژیان، نەوەی دوای نەوە مرۆڤی بەهرەمەند و خاوەن هەڵوێستی پێگەیاندووە. لە شۆڕش و جوڵانەوە و ڕاپەڕینەکانی گەلی کوردستانیشدا، پەناگەی تێکۆشەران و مەیدانی داواکاریی ئازادی و ڕزگاری نیشتمانی بووە.
وەفاداری بۆ ئەم مێژووە، لە ئەمڕۆدا بە خزمەتکردنی خەڵکەکەی پێوانە دەکرێت، سلێمانی شایستەی گەشەپێدانێکی هەمەلایەنە، خزمەتگوزاریی باشتر و پڕۆژەی ستراتیژییە؛ پڕۆژەگەلێک کە کێشەکانی ئاو، کارەبا، گواستنەوە و ڕێگەوبان، ژینگە چارەسەر بکەن و بۆ داهاتووی شار بناغەیەکی پتەوتر دابنێن.
بووژاندنەوەی بازاڕ، کرانەوە بەڕووی وەبەرهێنان و پشتگیریی بەرهەمهێنانی ناوخۆ و کارە بچووکەکان، پێویستییەکی هەنووکەییە؛ تاکو گەنجان و بێکاران دەرفەتی کاری شایستەیان بۆ بڕەخسێت و بتوانن داهاتووی خۆیان لەم شارەدا .
ھەموو ئەم ئامانجانە بەسەریەکەوە پێویستی بە ئیدارەیەکی کارا، شەفاف و بەرپرسیار ھەیە؛ ئیدارەیەک گوێ لە دانیشتووان بگرێت، دادپەروەری لە دابەشکردنی داھات و خزمەتگوزارییەکاندا بپارێزێت و متمانە و ڕەزامەندیی خەڵک بکاتە پێوەری سەرکەوتنی خۆی.
دوبارە یادی دامەزراندنی سلێمانی پیرۆز بێت.
بزووتنەوەی گۆڕان
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦